دادگای دھۆك سزای شەش مانگی تر سزای بەسەر (بڵند ئامێدی) سەپاند
ساڵی پار هونەرمەند بڵند ئامێدی، پارچە میوزێكێكی لە ڤیدێۆیەكی ٣٠ چركەیدا بڵاو كردەوە لە شاری دهۆك، بۆ پشتیوانانی زیندانیانی بادینان ، لە دوای ئەوەوە ئەو هونەرمەندە وڵاتپارێزە بەرەڕووی چەندین جار لێپرسینەوە و دەستبەسەر كردن و گرتن بۆتەوە لە لایەن ئاسایشی دهۆكی پەدەكەوە.
لە ساڵی رابردووەوە تائێستا چەند جارێك ئەو هونەرمەندە لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکراوە و لێپرسینەوەیان لەگەڵداکردووە، لە دوایین جاریشدا، کە دەستگیرکرا بەبێ دادگایی سێ مانگ لە ئاسایشی گشتی دھۆك زیندانی کرا و ئێستاش دادگای دھۆك سزای شەش مانگی تر سزای بەسەردا سەپاندووە.