ئێوارەی یەك شەممە، دووهەمین فڕۆكەی توركیا لە تەلتەمر خرایە خوارەو

241
0
هاوبەشی :

هێزەکانی سوریای دیموکرات  ڕایگەیاند، هێزەكانیان دوای ئەوەی لە زرکان فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركیان خستە خوارەوە،  ئێوارەی یەك شەممە، ڕێكەوتی ١١ \ ١٢ \ ٢٠٢٢ لە شارۆچكەی تەلتەمر لە سەر هێڵی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ داگیركەری توركی فڕۆكەی دووەمیان خستە خوارەوە.

لە کاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ فڕۆكریەكی داگیركەری تورك  لە شارۆچکەی زیرکان  خرایە خوارەوە كە ئەو فڕۆكە بێفڕۆكەوانە هەوڵی دەدا هەرێمەكە بۆردومان بكات.

ئێوارەی ئەمڕۆش، هێزەكانی سوریا دیموكراتیك دووەمین فڕۆكەی بێفڕۆكەوانیان خستە خواڕەوە كەدەیویست ناوچەكە ڕوماڵ بكات و بە هۆیەوە هێرش بكاتە سەر خەڵكی ناوچەكە و كۆمەڵكوژی بە ئەنجام بگەیەنێ.

قەسەدە ئاشكرای كرد كە توركیا ڕۆژانە هێرشەكانی چڕ تر كردۆتەوە و بە بەردەوام هێرش دەكاتە سەر خەڵكی سڤیل لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا.

هاوبەشی :