فڕۆكەی جەنگی سوپای عێراق لە كەركوك هێرشی كردە سەر داعش

228
0
هاوبەشی :

ئەمشەو شەممە، ١٠ كانونی یەكەمی ٢٠٢٢ فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی سوپای عێراق هێرشیان كردە سەر چەندین مۆڵگە و شوێنی خۆ حەشاردانی چه‌كدارانی تیرۆریستی داعشیان له‌ رۆژئاوای پارێزگای كه‌ركوك له‌ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك چه‌كداری ئه‌و گروپه‌ تیرۆریستیە سزادران.

بەگوێرەی هەواڵی سەرچاوە ئاسایشیەكانی شارۆچكەی دوبز لە پارێزگای كەركوك ئه‌مشه‌و  هێزەكانی ئاسایشی ناوچەكە هەستیان بە جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش كرد، پاشانیش هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی سه‌ربازیان ئاگاداركرده‌وه‌، سوپاش له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی F16ه‌وه‌ هێرشی كردە سەریان و چەندین داعش سزادران.

هاوبەشی :