سنوور میدیا چەواشەكاریەكی كردوە لەسەر خۆپیشاندەكەی لەندەنی ٢٦ تشرینی دووهەمی ٢٠٢٢

253
0
هاوبەشی :

ڕۆژی شەممە، ٢٦ \ ١١ \ ٢٠٢٢ لەسەر دەستپێشخەری (کۆمیتەی کۆڵکتیڤی ژن ژیان ئازدای) چالاكیەكی ڕێپێوان لە بەردەم بی بی سی بۆ بەردەم ماڵی سەرۆك وەزیران لە بەریتانیا بەڕێوەچوو، بەڵام كۆمیتەی بەڕێوەبەری چالاكیەكە ڕایانگەیاند كە میدیای سنور میدیا بە مەبەستی شەڕی تایبەت چەواشەكاری كردوە و لە ڕاگەیاندنەكەی سنور میدیادا بە جۆرێكی تر هەواڵەكەی بڵاو كردۆتەوە ، ئەنجامدانی چالاكیەكەی بە دەستپێشخەری چەند چالاكوانێك و ڕۆژنامەنوسی كە بڵاو كردۆتەوە.

دەقی ڕاگەیاندنی (کۆمیتەی کۆڵکتیڤی ژن ژیان ئازدای)

میدیای چەواشەکاری سنوور میدیا باشتر بناسن . https://snurmedia.com/7842
بۆ ئاگاداری گەلی وڵاتپارێز لە بریتانیا و بینەرانی میدیا کوردیان .
بابەت : بڵاو کردنەوەی ھەواڵی دوور لە ڕاستی و چەواشەکاری بە ئامانجی تایبەت .
شایانی باسە کە لە ٢٦-١١-٢٠٢٠ لە چوار پایتەختی ئەرووپایی وەک ( لەندەن ، ئۆسڵۆ ، ستۆکۆڵم و لەندەن ) بە دەست پێشخەری کۆمیتەی کۆڵکتیڤی ژن ، ژیان ئازادی چاڵاکی ڕێپێوان بە ئامەنجی پشتیوانی شۆرشی نوێ گەلەکەمان لە ڕۆژھەڵات و ئێران بەڕێوە چوو .
:
شایانی باسە کە کۆمیتەکانی ئامادەکار لەو چوار پایتەختە زیاتر لە دو ھەفتە بۆ ئەم چاڵاکیانە بە شێوەی کات ، مادی و ڕێکخستنی ئەرکیان لە ئەستۆ گرت . ئەوەی کە وەھای کرد لە لایان کۆمیتەی کۆڵکتێڤی ژن ژیان ئازادی لە بریتانیا ئەم روونکردنەوە بدات ، بلاو بوونی ھەواڵی ناڕاست و چەواشەکار لە ماڵپەڕێکی سێبەر و بێ بەرەپرس وەک سنوور میدیا بوو . (https://snurmedia.com/7842 )

لە ھەواڵەکە باس لەوە کراوە کە چاڵاکی ٢٦-١١-٢٠٢٢ بە دەستپێشخەری ڕەوەندی کوردی بە تاێبەت چەند ڕۆژنامەوان کە ناوی چوار کەسیش وەک ڕێکخەران ئاماژەیان پێ کراوە بە ناوەکانی (کامۆ کەرکوکی، دیار سولتانی، بێریتان باشوری، دەروون رەشید) ، بەڕێوە چوە . لە سەر داوای کۆمیتەی ئامادەکار ، لە دوای بە دواچوون دەرکەوت کە سێ کەس لەو کەسانە کە ناویان ھاتوە وەک کامۆ کەرکوکی، دیار سولتانی، بێریتان باشوری بێ ئاگایی خۆیان لەو باباتە و بلاوکردنەوەی ھەواڵی ناڕاست نیشان دا .
لە بەردەوامی ڵێکۆڵینەوە لە سەر سنوور میدیا پەیوەندی بە ژمارە تەلەفوونەکانی ئەو ماڵپەر و فەیس بووک و ئیمەڵێ ئەو ماڵپەڕە دەرکەوت کە ژمارەکان داخراون .(07702247400 – 07518002010) .
لە ڕاپۆڕتی سنوور میدیا کە بلاوی کردوەتەوە دەرکەوتوە کە ئەم چەواشەکاریە بە ئامانجی تایبەت بلاو کراوەتەوە . لە ڕاپۆرتەکە وێنەی کور و کچێک چەندین جار بلاو بوەتەوە . بۆیە وەک کۆمیتەی ئامادەکار بە ئەرکی خۆمان دەزانین ، سەرەڕای شەرمەزار کردنی ئەو ماڵپەڕە ، بە یاسایی سکاڵای لە سەر تۆمار بکەین .
ھەر وەھا کە دەزانن زۆر ماڵپەڕێ ساختە و سێبەر سەرەڕای بەرژەوەندی شەخسی و حزبی ، ھۆکارن بۆ بلاو بوونەوەی درۆ و ھۆکانی شەڕی تایبەت لە نێو کۆمەڵگا . شایانی باسە وەک کۆمیتەی کۆڵکتیفی ژن ژیان ئازادی بۆ پێش گرتن لە چەواشەکاری ماڵپەری سنوور میدیا و ھەوالی ساختە بە ئەرکی خۆمان دازانیین کە سکاڵای یاسایی لە سەر ئەو ماڵپەڕە تۆمار بکەین . ماوەیەکە ھەندێک کەس لە ژێر ناوی جیاواز وەک وەکیڵ ، مۆتەرجم و یاریدەی پەناباری دەسیان داوەتە سناریۆی ساختە کە لە بەرامبەر بڕێ پارە و پووڵ پەنابەرانی نوێ بەکار دەبەن . ھەر وەھا بە فەرمی داوا لە وەزارەتی ناوخۆی بریتانیا دەکەین کە ئام ماڵپەڕە وەک سەر چاوە بە بنەما نەگرێت .
( کۆمیتەی کۆڵکتیڤی ژن ژیان ئازدای )

٦-١٢-٢٠٢٢
.

لینکی چاڵاکیەکە کە سوور میدیا دای ناوە ؛

رەوەندی کورد لەبەردەم ماڵی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا سیاسەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان شەرمەزار کرد

هاوبەشی :