دەستپێشخەری ناوەندی پێشەوە چوونی کورد لە بریتانیا، تاوانە جەنگییەکانی تورکیا و ئیران کرا بە بابەتی پەرلەمانی بەریتانیا

233
0
هاوبەشی :

ڕوژی سەشممە 7,12,2022 هێرشەکانی تورکیا و ئێران بۆ سەر کوردستان لە پەرلەمانی بەریتانیا خرایە بەر باس و لیکولینەوە!

بە دەستپێشخەری ناوەندی پێشەوە چوونی کورد لە بریتانیا، تاوانە جەنگییەکانی تورکیا و ئیران کرا بە بابەتی پەرلەمانی بەریتانیا.

ئیلھام ئەحمەد ھاوسەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سوریای دیموکراتیک، بە شێوەی ئۆنلاین و لە ڕێگای سکایپەوە بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا کرد.

هەروەها سۆنیا کەریمی، نوێنەری کژار لە بەریتانیا و ئەحمەد کۆبانێ ھاوسەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سوریای دیموکراتیکی سوریا بەشداریان لە کۆبوونەوەکەدا کردبوو.

لە قسەکاندا، باس لە فراوانتر کردنی هەوڵە دیپلۆماتییەکان بۆ ڕاوەستاندنی تاوانە جەنگییەکان و داگیرکارانەکانی تورکیا و ئێران کرا.
دوا بە دوای ئەو کوبونەوە: کاردانەوەکانی حکومتی بەریتانیا دژی بە حکومتی کوماری ئیسلامی كەمێك زیاتر ڕاوەستەی لەسەر كراوە، بو نمونە بە دوای لەسێدارەدانی موحسن شکاریی؛ حکومتی بەریتانیا سزای قورسی بەسەر ڕژێمی ئێراندا سەپاند

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا له ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد که به هۆی پێشێلکردنی بەربڵاوی “مافی مرۆڤ” له ئێران، ١٠ بەرپرسی کۆماری ئیسلامی خستۆته نێو لیستی سزاکانیەوە. بەگوێرەی ڕاگەیاندنەکەی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا، ئەو کەسانە پەیوەندییان بە ڕێکخراوی زیندانەکان و دەسەڵاتی دادوەرییەوە هەیە. عەلی ئەلقاسیمێهر، سەرۆکی دادگای پارێزگای تاران و بەشێک لە بەرپرسانی لقەکانی دادگای ئینقلابی تاران لە لیستی نوێی سزاکانی بەریتانیادان

هاوبەشی :