کەژەکە لەپێناو هەڵوەشاندنەوەی سیستمی ئیمراڵیدا بانگەوازی راگەیاند

258
0
هاوبەشی :

 

لە فورات نیوزەوە وەرگیراوە
دەستەی بەڕێوەبەری کەژەکە رایگەیاند، کە کاتی هاتووە کە ئیتر سیستمی ئیمڕاڵی نەهێلدرێت و بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو سیستمە شکستخواردووە بانگەوازی راگەیاند.
دەستەی بەڕێوەبەری کەژەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: “نوسینگەی یاسایی سەدە لە ٢٩ی تشرینی دووەمدا بە راگەیەندراوێک باسی لەوەکردبوو، کە لە نێوان شاندی سی پی تی کە چووبووە ئیمراڵی و رێبەر ئاپۆدا دیدار ئەنجام نەدراوە. سەرباری ئەوەی سی پی تی خۆی وەک رێکخراوێکی بێلایەن و سەربەخۆی نێونەتەوەیی دەناسێنێت، دوای ئەوەی چووە ئیمراڵی لەبارەی دۆخی رێبەرمان و ئەو هەڤاڵانی لەگەڵیدان هیچ راگەیەندراوێکی نەدا. سەرەڕای ئەوەش، ئەو زانیاریانەی دەڵێن رێبەر ئاپۆ دیداری ئەنجام نەداوە، دۆخەکەی دژوارتر کردووە”.

لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “ئەو دۆخە دەیسەلمێنێت کە سی پی تی و دامەزراوە نێونەتەوەییەکانی پەیوەندیدار گۆشەگیری دژوار و بەدیلگرتن کە لە دژی مرۆڤایەتیە، پەسەندیان کردووە و بووەنەتە هاوبەشی ئەوە. سی پی تی سەرباری ئەوەی رێکخراوێکی بێلایەنە، لایەنگری دەکات بۆ بەرژەوەندییەکانی حکومەتی ئاکەپە-مەهەپەی فاشیست، بە رواڵەتیش بێت پێوانەکانی دیموکراسی و یاسایی جێبەجێ ناکات.

‘دەبێت بە شێوەی بەرچاو ئاشکرا بکرێت کە لە ئیمراڵی چی روودەدات’

ئەو هاوبەشیە لە مێژینەیەی تاوان لە دژی رێبەری گەلی کورد، ئەو کردەوە دژی مرۆڤایەتی و نایاساییە هەرگیز مایە قەبوڵ نییە. رێبەر ئاپۆ رێبەرایەتی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک دەکات کە لە سەدەی ٢١دا پێشەنگی بەهاکانی ژنان، کۆمەڵگا، ئازادی، دیموکراسی و مرۆڤایەتیە. هەر بۆیە هەڵوێست لە دژی رێبەر ئاپۆ هەرگیز جێگەی قەبوڵ نییە. نە کورد، نە ژنان کە بۆ ئازادی تێدەکۆشن، نە مرۆڤە خاوەن ئەخلاق و ویژدانەکان قەبوڵی ناکەن.

دەبێت سی پی تی دەستبەجێ ئاشکرای بکات کە لە ئیمڕاڵی چی روودەدات. بۆچی دیدار لەگەڵ رێبەر ئاپۆ ئەنجام نەدراوە، لە راستیدا چی روویداوە، بە گشتی دۆخەکە چۆنە، دەبێت هەموو ئەمانە بە شێوەی بەرجستە بخرێتەبەرچاو. سی پی تی دەبێت لەم بابەتەدا ئەرکی خۆی بەجێبەگەیەنێت.

سی پی تی رێکخراوە پەیوەندیدارەکان دەبێت هەنگاو بنێن

هەروەها سی پی تی و رێکخراوە پەیوەندیدارەکان بۆ ئەوەی رێبەر ئاپۆ بتوانێت پارێزەرانی ببینێت دەستبەجێ هەنگاو بنێت، بۆ ئەوەش گوشار لە حکومەتی تورک بکات. دەبێت ئێمە ئاگاداری دۆخی رێبەر ئاپۆ ببین و بزانین لە چ دۆخێکدایە.

سیستمی ئیمراڵی ئیتر رووخاوە، شکستی هێناوە. ئەوانەی ئەو سیستمە دژە مرۆڤایەتییەیان دروست کرد ٢٥ ساڵە ناتوانن ئیرادەی رێبەر ئاپۆ، بزوتنەوەی ئازادی و تێکۆشانی ژنان بشکێنن. رێبەرمان، گەریلاکانمان، گەلەکەمان، ژنان تێکۆشانەکە لە ساڵی ٤٥ەمیندا گەورەتر دەکەن و ئەوە رادەگەیەنن. رێبەر ئاپۆ ئیمڕاڵی کردووەتە بوارێک بۆ ئەوەی سەدەی ٢١ بکاتە سەدەی گەلان و ژنان، بەهاکانی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک بە سیستم بکات و بیکاتە پێشەنگ. بەرخودانی رێبەرمان لە ئیمڕاڵی ئەو بەهایانە گەورەتر دەکات، زیاتر هەمیشەییاندەکات و بە تەواوی جیهاندا بڵاویان دەکاتەوە. دڕندانەترین و بێ بەزەییانەترین کردەوەکانیش ناتوانێت بەر بەوە بگرێت، ناتوانێت رێگریی لێبکات.

‘کاتی ئەوە هاتووە کە کۆتایی بە سیستمی ئیمڕالی بهێنرێت’

ئەم سیستمەی ئیمڕاڵی کە نەیتوانی ئامانجەکانی خۆی سەربخات و شکستی هێناوە، ئیتر لەلێواری لەناوچووندایە. هەم بە بەکارهێنانی رێگای یاسایی بەهێز، هەمیش بە رژانە ناو گۆڕەپانەکان و بەکارهێنانی مافە دیموکراتیکەکان، دەبێت کۆتایی پێبهێنرێت. داوا لە گەلەکەمان، ئەو ژنانەی بۆ ئازادی تێدەکۆشن، دۆستانمان و هەموو ئەوانەی دڵیان بۆ بەها دیموکراتیکەکان و ئازادی لێدەدات، کە لەپێناو دەستبەجی زانیاری وەرگرتن لە رێبەر ئاپۆ و بۆ ئەوەی پارێزەران بتوانن دیداری لەگەڵ ساز بکەن، چالاکی گەورە بەڕێوەببەن، دەنگ هەڵبڕن و لە ریشەوە سیستمی شکستخواردووی ئیمڕاڵی هەڵوەشێنن، لەناویببەن”.

 

هاوبەشی :