دوێنێ شەممە لە شەقامەكانی ناوەندی لەندەن بە چەپڵە ڕێزان پێشوازی لە رێپێوانی ژن ژیان ئازادی كرا

260
0
هاوبەشی :

دوێنێ ڕۆژی شەممە ، ڕێكەوتی ٢٦ نۆڤەمبەر ٢٠٢٢ لەسەر بانگەوازی پەژاک خۆپیشاندان جەماوەری لە لەندەن رێکخرا ، خۆپیشاندانەكە لە لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا لە بەردەم کەناڵی بی بی سی بۆ ماڵی سەرۆک وەزیرانی بەریانیا رێپێوانی جەماوەری بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی و بەزرکردنەوەی ئاڵای کۆماری کوردستان بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەستیپێكرد بە بەشداری ڕەوەندی كوردی و دۆستانی گەلی كورد و چەندین ڕێكخراوی كوردستانی و گەلانی ئێران و ئەوروپی وڵاتانی تر لە جیهاندا.

خۆپیشانەكە لەسەر بانگەوازی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک / PJAK) و کۆمەڵگەى ژنانى ئازادى رۆژهەڵاتى کوردستان (کەژار / KJAR) لە ئەوروپا، بە هاوکاری و بەشداریی نەتەوەجیاوازەکانی ئێران و دۆستانی ئازادیخوازی کورد

كۆمسێۆنی لیدز بە پاسێكی گەورە كە زیاتر لە چل كەسی تێدا بوو بەشداری ڕێپێوانەكە كرد.

ڕێپێوانەكە بە شەقامەكانی لە ندەن كەوتەڕێ و سەرنجی خەڵكانی ئەو شوێنانەی ڕادەكێشا بەلای خوێدا و بە چەپڵە ڕێزان پێشوازیان لێدەكردن و بە تایبەتی لەگەڵ وتنەوەی دروشمی ژن ژیان ئازادی بە چەپڵەڕێزانێكی زۆر پێشوازیان لێدەكردن و هەزاران وێنە و ڤیدۆیان تۆمار دەكرد

خۆپیشاندەران بەدروشمی ‘ژن ژیان ئازادی’ و بەزرکردنەوەی دەیان “ئاڵای کۆماری کوردستان” شەقامە کانی لەندەنیان رازاندەوە و سەرنجی تەواوی هاووڵاتییان و گەشتیارانی لەندەنیان لە سنووری رێپێوانەکەدا راكێشا .

لە بەردەم ماڵی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕاگەیاندراو و پەیام بە زمانی كوردی و ئینگلیزی خوێندرانەوە وڤهەریەک پەژاک، کەژار، پارتی سەوزی ئازادیخوازانی ئەهواز و پارتی بەلوچستان ومریەم نازمی پارێزەری یاسایی، ڕاهیلا گوپتا، خوشکە ڕەشەکانی ساوسۆڵ و خاتو مارگێت ئۆین و چەندان لێدوانی تر بۆ پشگیریکردن لە سەرهەڵدانەکانی ژنان لە رۆژ هەڵاتی کوردستان و سەرجەم گەلانی ئێران پێشکەشکران

دوای سێ کاتژمێر لە بەردەوامیی چالاکیکە، ئامادبوان بە دروشمی ‘ژن، ژیان، ئازادی’ ، ‘مەرگ و نەمان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران’، بە رێکخستنی گۆڤەند و دیلان کۆتاییان بە چالاکیەکەیان هێنا.

 

 

هاوبەشی :