كۆمیتەی سویسرای باشور\كەجەدەكە ئەوروپا: با بەدەنگ وئیرادەی هەمووان فاشیزمی دەوڵەتی تورک بشکێنین!

302
0
هاوبەشی :

هاونیشتمانیان وکوردانی ئازادیخواز لە سویسرا ،وەک دەزانن دەوڵەتی داگیرکەر فاشستی تورک مێژوویەکی دێرینی هەیە لەدژایەتی وپاکتاوی گەلی ئازادیخوازی کورد ،هەمیشە لەپلان و تەسفیەکردنی هەر دەنگ وبەرخۆدانێکی کوردان لەهەرکوێ ببوبێ خۆی ئەرکداربینیوە،و ڕاستەوخۆ بەهێزی فاشستی سەرکوت ودژە مرۆیی خۆی، هاتوەتە مەیدان و ویستویەتی بەر بەئازادی وهیوای سەرکەوتنی گەلی کورد بگرێ.
لەم کات وساتەدا کوردی ئازادو بەرخۆدەر لەشؤڕش و بەرخۆدانێکی بێوێنەدان لەبەرامبەر ئەو ڕژێمە داگیرکەرەدا، بەشێوەیەکی مێژوویی بێ وێنە بەرخۆدان لەئاڤاشین وگارا وناوچەکانی تر لەلایەن گەریلای ئازادیەوە بەڕیوەدەچێت ،دوژمنی داگیرکەر تەنگەتاوو بێ چارە ماوە ،لەزۆربەر بەرەکانی شەڕ هیچ ئەنجامێکی بۆ مەیسەر نەبوە ،بەڵکو زەرەرو زیانێکی زۆەری بەرکەوتوە،وەک دەبینن تەنانەت کوژراوەکانی خۆشیان بۆ دەرباز ناکرێ و بەشێوەی دڕندانە لاشەکانیان دەسوتێنن.
ئەم ڕاستیەیی بەرخۆدان وشؤڕشی گەریلاکانی ئازادی کوردستان ،وێڕایی هەموو هاوکاری و چاوساغیەکانی خیانەتکارانی دەسەڵاتی پارتی و بارزانی بۆ دەوڵەتی فاشستی تورک ،دەوڵەتی داگیرکەری والێکرد، پەنا بەرێتە بەر بۆمبی کیمیاویی وگازی کوشندەو قەدەغەکراو!ئەم کارە دژە مرۆڤایەتیەیی دەوڵەتی داگیرکەر لەدژی گەریلایی ئازادی، بۆ هیچ کەس نابێت بێتە قبوڵ کردن ،ئەم تاوان وبەربەریەتە نابێت بەسانایی و وەک دۆخی شەڕێکی ئاسایی ببینرێ!! پێش هەرکەس ،کوردان و کوردیی ئازادیخواز ،خاوەندار وبەرپرسیار لەبەرامبەر گەریلا دەرکەوێ و بێنە دەنگ و شەقام.گەریلاکانی ئازادی پارچەیەکە لەجەستەی ئێمەی کورد و مرۆڤایەتی ،ئەوان بۆ بەدەست هێنانی ماف وئازادی کودستان ومرۆڤایەتی دژی فاشیزمی دەوڵەتی نەژادپەرست بەرخۆدان دەکەن.
کوردانی ئازادیخواز..هاونیشتمانیانی دڵسۆز..
کات کاتی ئازادیە ،کات کاتی دەنگ هەڵبڕین وهاتنە مەیدانە ،نابێ لەم دۆخە سەختەدا شۆڕشگێڕەکانی سەر چیا ئازادەکانی کوردستان ،گەریلای ئازادی بەتەنها بهێڵین، ئەوان بەرخۆدانێکی مێژوویی بەڕێوە دەبەن ،گەریلا ئەرکی فیدایی خۆیی بۆ ئازادی کوردستان پێکدێنی. ئێمەش دەبێ بەهەرشێوەیەک بۆمان دەکرێ لەدەرەوەی ووڵات ئەرکی هاوپشتی ودەنگ وئیرادەی ئەوانبین.
ئێمە وەک کۆمیتەی سویسرای (کەجەدەکە)ئەوروپا/باشووری کوردستان . دژی دەوڵەتی داگیرکەری فاشست کە چەکی کیمیاوی وگازی کوشندەی بەرامبەر گەریلا بەکارهێناوە ،گردبوونەوەیەک سازدەکەین .داوا لەهەموو کوردانی ئازادیخواز، بەتایبەت هاونیشتمانیانی باشوری کوردستان لە جنێڤ و دەوروبەری دەکەین ،وەرن بەشداربن ،دەنگ وئیرادەی ئازادتان دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و بێدەنگی نەتەوە یەکگرتوەکان دەربڕن و پشانبدەن.
palais des nations,1211 geneve شوێن
چوارشەمە ،بەروار// ٢٣/١١/٢٠٢٢…….کات//12:00
بژی بەرخۆدانی گەریلا
کۆمیتەی سویسرا(کەجەدەکە)ئەوروپا/باشوری کوردستان.
١٦/١١/٢٠٢٢

هاوبەشی :