پاڵدەم خۆت ببینە، ئینجا باسی پاشەڵی خەڵکی دیکە بکە!! راپۆرتی ئەمساڵەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا و کورد و تەلەڤزیۆنی کوردستان ٢٤
ئامادەکردن: دلێر ئاکرەیی
راپۆرتەکە تایبەتە بە بازرگانیکردنی بە ئادەمیزادەوە لە سێکسەوە بگرە تا دەگاتە کاری زۆرەملێ و چەکدارکردنی منداڵانەوە کە بریتیە لە ٦٤٤ لاپەڕەی پی دی ئێف و لە سەر ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتەکەیە و لینکەکەیشی لە خوارەوە دانراوە.
لە راپۆرتەکەدا زۆربەی دەوڵەتانی سەرجەم کیشوەرەکانی جیهانی گرتووتەوە و بەم شێوەیە باسی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەرێوەبەری خۆسەری رۆژاوای کوردستان و باکوری سوریا و پارتی کرێکارانی کوردستانی کردووە:
ئیراق:
هەرچەندە حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکینە تایبەتیەکانی پۆلیسی دژ بە بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە لە هەموو پارێزگاکاندا دایمەزراندووە و لە ئاسانکاری ئازادکردنی ئێزدیە دیلەکانی دەستی داعشیش بەردەوامە، بەڵام ئەوەی هەردوو حکومەتی ئیراق و هەرێمیان کردووە ناگاتە نزمترین ئاستی پێودانگە ستانداردەکانی جیهان.
وێرای ئەوە کە یاسای ٢١٢ی ئیراقی تایبەت بە قەڵاچۆکردنی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە کەموکوڕی تێدایە لە سەر ئاست یاسای نێودەوڵەتیەوە، کەچی حکومەتی هەرێم کاری لە سەر جێبەجێکردنی ئەو یاساکەشی نەکردووە کە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ساڵی ٢٠١٨ پەسەندی کردووە.
حکومەتی هەرێم لە راپۆرتی پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکادا باسی لە ژمارەیەک دەستگیرکردنی بازرگانانی ئەم بوارە کردبوو، بەڵام لە ماوەی نووسینی ئەم راپۆرتەدا هیچ باسی لە دادگاییکردن یان سزادانی ئەو بازرگانانەی نەکردووە.
هەروەها حکومەتی هەرێم هەندێ جار قوربانیانی بازرگانیەکە دەستگیر دەکات و سزایان دەدات لە سەر کارێک کە بازرگانان پێیان کردووە.
هەر دوو حکومەتی ئیراق و هەرێم پاراستنی پێویست بۆ قوربانیان و شایەتحاڵەکان دابین نەکردووە بۆ ئەوەی هان بدرێن تا لە پرۆسەی بەدادچوونی بازرگانەکان و دادگاییکردنەکانیاندا یارمەتیدەر بن.
دادگاکانی هەرێم خزمەتگوزاری تەرجومەکردن بۆ کرێکارە بیانیەکان بەگشتی فەراهەم نەکردووە کە ئەو کرێکارانەش دەگرێتەوە کە بوونەتە قوربانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە. ئەمەش تەگەرە دەخاتە بەردەمیان بۆ ئەوەی داوای مافی خۆیان لەو خاوەنکارانە بکەن کە خراپەکاری بەرامبەریان دەکەن.
هەرچەندە حکومەتی هەرێم پێگەی تایبەتی نیشتەجیبوونی بۆ قوربانیان دابین نەکردووە، بەڵام بەردەوام خۆی لە ناردنەوەی قوربانیەکان بە دوور گرتووە.
هاوکات حکومەتی ئیراق و هەرێم هاوکاری رێکخراوێکی ناو نەتەوەییان کردووە بۆ ئەوەی ژمارەیەکی نادیاری قوربانیانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە بە شێوەیەکی ئارەزوومەندانە بگەڕێنەوە وڵاتەکانیان.
حکومەتی هەرێم چوار سەنتەری داڵدانی ژنان دامەزراندووە کە دەشێ بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ ژنە قوربانیەکان بازرگرنیکردنەکە بەکار بهێنرێن، بەڵام لە ماوەی ئامادەکردنی راپۆرتە بە دەگمەن ئەو کارەی کردووە و قوربانیانیش ناچارن بۆ چوونە دەرەوەیان فەرمان لە دادگا وەرگرن.
جموجووڵی قوربانیان بەربەست دەکرێت و روبەری سەنتەرەکان بەرتەسکە و حکومەتی هەرێمیش ژمارەی قوربانیانی بازرگانیەکەی رانەگەیەندووە کە خزمەتگوزاریان پێشکەش کراوە.
حکومەتی ئیراق و هەرێم کارێکی وایان نەکردووە کە قوربانیان و شایەتحاڵەکان هان بدرێن تا لە پرۆسەی لێکۆڵینەوە و و دادگاییکردنی بارزگاکانەوە یارمەتیدەر بن.
هەروەها راپۆرتەکە ئاماژە بە سەرچاوەیەکی پشتڕاست نەکراو دەکات کە پەکەکە لە ساڵی ٢٠٢١ دەیان منداڵی ناونووس کردووە بۆ ئەوەی ئامادەیان بکات بۆ شەڕ…
رێکخراوە ناحکومیەکانیە خۆجێییەکان باسیان لەوە کردووە کە میلیشیا ئیزدیەکان لە شنگال ساڵی ٢٠١٨ نزیکەی ١٠ تا ٢٠ کوڕی ئێزدیان ناونووس کردوووە و پەیوەندیەکانی حکومەتی خۆجێییش رایانگەیاندووە کە یەکینەکانی پاراستنی شنگال یەپەشە و میلیشیاکانی دیکەی سەر بە پەکەکە سەدان منداڵی ئێزدیان ناونووس کردووە. رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لە ساڵی ٢٠١٨ رایانگەیاندووە کە پەکەکە لە شنگال و مەخمور و شوینەکانی دی منداڵیان ناونووس کردووە و مەشقیان پێکردووە و بۆ ئەو بنکانە نێردراون کە لە شنگال و تورکیا و قەندیلن..
بە پێی راپۆرتە رۆژنامەوانیەکانی هەرێمی کوردستانی ئیراق داڕمانی بەهای دراوی ئیرانی و دابەزینی ئاستی ئابووری وڵاتەکە پاڵی بە زیاتر لە ٢هەزار کچی گەنجی ئێرانی ناوە کە ساڵی ٢٠١٨ روو لە هەرێم بکەن کە زۆریان لە قاوەخانەکان ، ئۆتێلەکان و سەنتەرەکانی مەساژکردن بۆ کاری سێکسی بەکار دەهێنرێن .
بانگەشەی ئەوەش دەکرێت کە شۆفێرانی تەکسی لە هەرێم ئاسانکاری دەکەن و لە ژیر پەردەی گەشتوگوزاریەوە ژنان و کچان لە ئێران دەگوازنەوە بۆ هەرێم.
رێکخراوە ناحکومیەکان لە ساڵی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ بڵاویان کردووە کە بازرگانە پیاوەکانی هەرێم هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی ئابڕووبەرانەی ژنان دەکەن بۆ ئەوەی لە رووی سێکسیەوە بەکاریان بێنن یان ناچاری لەشفرۆشیان بکەن
بۆ خوێندنەوەی دریژەی بابەتەکە بڕوانە لاپەڕەکانی ٣٠٢-٣٠٨
سوریا
رژێمی سوریا ئەوەندەی پشێلکاری گەورەی بەرامبەر بە مافەکانی مرۆڤ کردووە کە پێویست ناکات راوەستەیان لە سەر بکریت، بەڵام راپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە تەجنیدکردن و بەکارهێنانی منداڵان لە شەڕدا لەم وڵاتە کارێکی ئاساییە و هەموو گروپە چەکدارەکانی سوریا تێوەگلاون و چاودێرە نیو دەوڵەتیەکانیش هەر لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٨ەوە لە راپۆرتەکانیاندا بەردەوام باسیان لێوە کردووە.
سەرەتای ئەمساڵ رێکخراوێکی نێو دەوڵەتی رایگەیاند کە ٢٧هەزار منداڵ لە ناو کامپەکانی دەربەدەرە ناوخۆییەکانی سوریادا دەژین بە کامپی هۆڵەوە کە لە ژێر سەرپەرشتی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتی دایە و رێکخراوە مرۆییەکانیش رێگە پێدراون کە خزمەتگوزاری خۆیان پێشکەشیان بکەن..
حکومەتی سوریا و هێزەکانی هەسەدە ژمارەیەک منداڵیان بە بانگەشەی پەیوەندیان بە گروپە چەکدارەکانەوە، دەستبەسەریان کردوون کە هەندێکیان قوربانی بازرگانیکردنن بە مرۆڤەوە.
لە مەڕ بەکارنەهێنانی منداڵانی خوار تەمەن ١٨ساڵان لە ریزەکانیاندا، هێزەکانی سوریای دیمۆکراتی بەهاوبەشی یەپەگە و یەپەژە، مانگی حوزەیرانی ٢٠١٩ هەنگاوێکی لەو جۆرەیان هەڵهێنا و نەتەوە یەکگرتووەکانیش ساڵی ٢٠٢٠ پشتڕاستی کردەوە کە هەسەدە بەهاوکاریکردن بەڕێوەبەریی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ٨٦منداڵیان ناردە ماڵەوە کە ٥٦یان کچ بوون. بۆ هەمان مەبەستیش مانگی ئابی ٢٠٢٠ میکانیزمی سکاڵا مەدەنیەکانیان گرتە بەر. هەروەها رێکخراوێکی نێو دەوڵەتی هاوکاری هەسەدە دەکات بۆ جێبەجیکردنی نەخشەیەکی کار لەو بارەیەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەکە بڕوانە لاپەرەکانی ٥٣٦-٥٣٨
تورکیا
حکومەتی تورکیا لە زۆربەی بوارە سەرەکیەکاندا نزمترین ئاستی پێوەرە ستاندەردەکانی جیهان جێبەجێی نەکردووە. کەمترین ژمارەی ئەو بازرگاکانەی سزا داوە کە بازرگانی بە مرۆڤەوە دەکەن و دادگاکانیش زۆربەی زۆری بازرگانە تومەتبارەکان تەبریە کردووە.
هەروەها هەندێک گروپی کۆمەڵگای مەدەنی ناوخۆیی دوور خراونەتەوە لە هەوڵی قەڵاچۆکردنی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە. حکومەتیش بۆ دەستنیشانکردنی قوربانیە ناوخۆییەکانی ئەم جۆرە بازرگانییە چالاک نیە و لە جیاتی بازرگانەکان قوربانیان سزا دەدات.
گروپەکانی مافی مرۆڤ و دامەزراوە نێو دەوڵەتیەکان رایانگەیاندووە کە حکومەتی تورکیا هاوکاری کردەیی وپشتیوانی دارایی و ناردنی کەرەسە و کەل و پەلی سەربازی بۆ ئەو گروپە چەکدارانەی سوریا کردووە کە گرێدراوی تورکیان و منداڵان وەکو سەرباز بەکار دێنن.
چاودێران باس لەوە دەکەن کە یاسای لێکۆڵینەوە لە بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە ئەوەندە کەلێن و کەموکوڕی تێدایە کە لە سەدا ٩٤ی لێکۆڵینەوەکان بە هی بازرگانیکردن بە سێکسیشەوە لە ئاستی چاوەڕوانی دا نیە.
هەروەها پسپۆڕان باس لەوە دەکەن کە دەسەڵاتی جێبەجێکردنی یاسا، یاسای ژمارەی ٢٢٧ی تایبەت بە بارزگانیکردن بە سێکس و هاندانی لەشفرۆشی یان یاسای ١١٧ی تایبەت بە بازرگانیکردن بە کرێکاران و پێشێلی ئازادی کار و کرێکاران تێکەڵاوی یەکتر دەکەن.
بەرپرسانی دادوەریی باس لەوە دەکەن کە هەندێک داوا قەزایی هەڵدەوەشێنەوە یان بە تاوانێکی سووکتر پۆلێن دەکرێت یاخود لەبەر نەبوونی بەڵگەی پێویست لەبار دەبرێن، چونکە بە دەگمەن بەشداری بە قوربانیان و شایەتحاڵەکان دەکرێت لە کاتی بە