ڕۆژنامە نوسێكی توركی ڕایدەگەیەنێت كە وەزیری ناوخۆی توركیا داوای دەست لە كاركێشانەوەی كردوە لەسەر تەقینەوەكەی ئەستەمبوڵ

262
0
هاوبەشی :

ڕۆژنامەنووسێکی تورکیا ئاشکرای کرد، وەزیری ناوخۆی توركیا (سولەیمان سۆیلو)  دوای ئەوەی لێدوانێكی دا لەسەر تەقینەوەكی تەقسیم لە ئەستەمبول،  داوای کرد لە ئەرکەکانی خۆی دوور بخرێتەوە

ڕۆژنامەنووسه توركیەكە (ئایشا نور ئەرسلان) لەوبارەیەوە ڕایگەیاند که وەزیری ناوخۆی تورکیا سولەیمان سۆیلو بڕیاری دەست لەکارکێشانەوەی خۆیدا له پۆستەکەی ئەمەش پەیوەندی هەیە بەو لێدوانەی كە لەسەر تەقینەوەكەی ئەستەمبوڵ دای.

ڕۆژنامە نوسە توركەكە، ئەرسەلان ئاماژەی بەوە کرد کە سۆیلو وەزیری ناوخۆی توركیا دوای ڕاگەیاندنەكەی هەوڵ دەدات پەیوەندی بە ئەردۆغانەوە بکات، بەڵام ئەردۆغان وەڵامی پەیوەندیەکانی ناداتەوە ، ئەمەش لە ناوەندە سیاسیەكان وا لێكدەدرێتەوە کە سۆیلو دەیەوێت لە پۆستەکەی دوور بكەوێتەوە لەسەر وەڵامنەدانەوەكەی ئەردۆغان بۆ ئەو مەبەستەش پەیامێكی بۆ ئەردۆغان ناردوە

جێی ئاماژەپێکردنە  خوشكی ئەو ژنە سۆماڵیەی کە لەلایەن ڕژێمی ئەردۆغانەوە بانگەشەی بۆ ئەكات كە ئەو تەقینەوەی ئەنجامداوە،  لە ڕێگەی گرتەیەکی ڤیدیۆییەوە ڕایدەگەیەنێت كە خوشکەکەی بە هیچ جۆرێك پەیوەندی بەو تەقینەوەیە نیە.

هاوبەشی :