تەحسین یاسین ئەندامی تەڤگەری ئازادی ئەمڕۆ لە زیدانی پەدەكە ئازاد كرا

146
0
هاوبەشی :

ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕ، ڕێكەوتی ٣ نۆڤەمبەری ٢٠٢٢ ، تەحسین یاسین ئەندامی تەڤگەری ئازادیی کوردستان ئەمڕۆ ئازادکرا لە زیندانی پەدەكە ئازادكرا، ئەمەش دوای ئەوەی ئەو بەڕێزە ٢٢ ڕۆژ زیاتر لە ماوەی زیندانیەكەی خۆی بەسەر برد لە زینداندا ئینجا ئاسایشە دژە ئازادیەكەی پەدەكە  ئازادی كرد.

تەحسین یاسین لە لایەن دادگای ٢ی تاوانەكانی هەولێر لە ١٢ حوزەیران ٢٠٢٢ بە تۆمەتی “هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتیمانیی‌” سزایی ٢ساڵ و ٣ مانگی زیندانی بەسەردا سەپێندرا و ماوەی زیندانیەكەی تەواو كرد و ٢٢ ڕۆژ زیاتر بەهۆی ڕێگری ئاسایشی پەدەكە لە زیندان مایەوە و ئەمڕۆ ئازاد كرا.

تەحسین یاسین دانیشتووی شاری هەولێرە و ئەندامی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستانە، باوکی پێنج منداڵە و ماوەی ٢ ساڵ لە زیندان ڕاگیراو دواتر دادگایی كرا و دوای دوو ساڵ و چەند مانگێك لە زینداندا مایەوە و ئەمڕۆ ئازاد كرا

هاوبەشی :