هێزەكانی سوریا دیموكراتی ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیدا پێنج كەسی دەست بەسەر كرد لە گوندێكی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور

266
0
هاوبەشی :

هێزەکانی سوریای دیموکرات (قەسەدە) لە گوندی (الزر) ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی دێرەزوورر ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان ئەنجامدا و لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا 5 کەس دەست بەسەر كران بە تۆمەتی پەیوەندیان بە ڕێکخراوی داعشەوە و بەشداربوون لە هێرشێکدا لە گوندەکەدا كە دوێنێ شەو ڕوویدا

ئەوەش دوای ئەوە هات کە شەوی ڕابردوو پێكدادانێكی سەربازی ڕوویدا لە گوندی (الزر) لە نزیك وێستگەیەکی ئاو ڕوویدا لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکراتی  و چەند هێرشبەرێكی تیرۆریست  و شەڕ هاتە ئاراوە

جێگای سەرنجە، کە داعش دەستی كردۆتەوە بە جمو جۆڵ و كاری تیرۆریستی ،ئەوەش لە ئەنجامی پێشێلکاری و دەستێوەردانەكانو دوژمنكاریەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورکیا لە ناوچەکەدا.

هاوبەشی :