مانچستەر” لەدژی چەکی کۆ کوژو کیمیاوی تورک” چالاک وانان چونە بەردەم “بی بی سی

317
0
هاوبەشی :

ئامادەكردنی هەواڵ: بەهرۆز حسێن”مانچستەر
کاتژمێر ١١ی سەرلەبەیانی٢٦ ئۆکتۆبەر رۆژی چوار شەمە ، لە شاری مانچستەر گردبونەوەیەک رێک خرا لە بەر دەم کەناڵی بی بی سی ، دژی بە کار هێنانی کیمیاوی لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە .
لەسەربانگەوازی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە ئەوروپاو _بەریتانیا و هەروەها ئەنجومەنی گەل لەبەریتانیا ،خۆپیشاندانی سەرتاسەری دژی دەوڵەتی فاشیستی تورک راگەیەنرا.
چالاکوانان سەرلەبەیانی ئەمرۆ بۆ رای گشتی و بێدەنگی کەناڵی “بی بی سی “بەریتانیا لەهەم بەر پیشان نەدانی تاونەکانی دەوڵەتی تورک کە زۆردرندانە کازی کیمیاوی، هەروەها پێنج جۆر چەکەی قەدەغکراوی نێودەوڵەتی لە سەر شۆرشگێرانی کورد بەکار دەهێنێت، کەبۆوەتە هۆی شەهید بونی دەیان گەریلای کورد لە چیاکانی کوردستان، هەروەها گوندو سروشت ژینگەی چیاکانی کوردستانیشی ژەهراو خوارد کردوە.
هاوسەرۆکی ئەنجومەنی ئازاد” میراس سەرهەت”بەزمانی ئینگلیزی لەبەدەردەم کەناڵەکە بەیانامەیەکی خوێندەوە” کەباس لە درندەی دەوڵەتی تورک دەکات کە چۆن درندانە گەلی کورد کیمیا باران دەکات بەچەکی قەدەغەکراوی نێو دەوڵەتی ، جیهانیش لەم نێوەدا بێدەنگە، میراس سەرهەد بەیانامەکەی پێشکەشی کەناڵی بی بی سی کرد، بەڵام وەریان نەگرد بە بیانوی جۆراو جۆر.
خۆپیشاندەرانیش وەک نارەزایەتیەک چونەبەردەم دەرگای سەرەکی کەناڵی بی بی سی رێگای هاتوچۆیان هەم لە کەرمەندانی کەناڵە کە و هاوڵاتیانی سەردانی کەناڵەکەدەکرد گرت .
لە کۆتای چالاکیە کەدا چالاکوانان بە نمایشی شانۆگەری و بەدروشمی دەوڵەتی تورک فاشیستە ، بەڵێ بۆ دادپەروەری کوردەکان ، دەوڵەتی تور لە خاکی کوردستان بۆدەرەوە” شەرمە بۆتۆ کەناڵی بی بی سی” بێدەنگیت بشکێنە پشتگیری دەوڵەتی فاشیستی تورک مەکە.

 

هاوبەشی :