نوسینگەی ڕزگاركراوانی هاوڵاتیانی ئیزیدی، ڕزگار كردنی ٦ ئێزیدی ڕاگەیاند

279
0
هاوبەشی :

ڕۆژی  سێشەممە، ڕێكەوتی ٢٥ ئۆكتۆبەری ٢٠٢٢ ، نوسینگەی رزگارکردنی ئەو ئێزیدیانەی لە كارەساتی داگیركردنی شەنگال و دەوروبەری لە سەرەتای ئابی ٢٠١٤ لە لایەن داعشەوە گیران   ڕاگەیاندنێكی بڵاو كردەوە، لە ڕاگەیاندنەكەدا رزگارکردنی شەش دەستگیر كراوی ئێزدی راگەیاند کە سەرجەمیان خەڵکی شەنگال و دەوروبەری شەنگالن، ناوەکانیان بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

١-جانی زیاد حەیدەر لەدایکبوی ٢٠٠٧.

٢- روسیتا حەجی باجۆ لەدایکبوی ٢٠٠٦.

٣- مازن جردۆ خەلەف لەدایکبوی ٢٠٠٧.

٤- وەفا عەلی عەباس لەدایکبوی ٢٠٠١.

٥- سەوسەن حەسەن حەیدەر لەدایکبوی ١٩٩٨.

٦- رۆزا ئەمین بەرەکات لەدایکبوی ٢٠٠٢.

ئەو نوسینگەی ئاماژەمان پێكرد لە سەرەوە، سەر بە نوسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەوە ئاشكرا دەكات، لەدوای هێرشەکانی داعش بۆ سەر شەنگال لە ٣ ئابی ٢٠١٤، سەرەڕای کۆمەڵکوژی هەزاران کەس، تائێستاش ٢٧١٣ هاوڵاتی  ئێزدی بێسەروشوێنن.

هاوبەشی :