یەکێتی ئەوروپا ئێرانی تاوانبار كرد بە پێدانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بە مۆسكۆ، هەڕەشەی ئەوە دەكات كە ئێران نرخی ئەو كارەی دەدات

273
0
هاوبەشی :

یەکێتی ئەوروپا، ئێرانی تاوانبار كرد بە دابینکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی بۆ ڕوسیا و هەڕەشەی لە ئێران كرد كە نرخی ئەو كۆمەك كردنەی دەدات كە بە ڕوسیای دەكات، ئەویش بە گرتنەبەری ڕێگە و ڕێكاری تایبەتی دژی ئێران وەك گەمارۆدانی ئابوری و شێوازی تر.

لەو بارەیەوە یەکێتی ئەوروپا جەختی لەوە دەكاتەوە کە ئەم گەمارۆیانە دەخرێنە سەر ئێران پەیوەستن بە خۆپیشاندان و ڕێپێوانەکانی خەڵكی ئێران و سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران، ئەمە جیاوازە لە دۆسیەی دووبارە كاراكردنەوەی ڕێککەوتننامەی ناوەکی .

بەرپرسێکی باڵای یەكێتی ئەوروپی ڕۆژی دووشەممە گوتی ئێرانمان ئاگادار كردۆتەوە لە پێدانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەکانی كە دەیدات بە ئێران، ڕوسیا ئەو فڕۆكانە بەكاردەهێنێت لەهێرشەکانی بۆ سەر ئۆكرانیا، دەتوانن ئەمەش بەتاوانی جەنگ بسەپێنن.

وتەبێژەکەی ئەوروپا جەختی كردەوە، یەكێتی ئەوروپا بەڕوونی بەدەسەڵاتدارانی ئێرانی ڕاگەیاندووە کە دابینکردنی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان  بۆ مۆسکۆ بەتەواوی قبوڵنەکراوە

هەفتەی ڕابردوو (20ی تشرینی یەکەمی 2022)، یەکێتی ئەوروپا سزاکانی دژی بەرپرسانی ئێرانی ڕاگەیاند کە بە هۆی پشتگیریکردنی هێزەکانی ڕوسیا بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی خۆكوژ، سزاکان لەو کاتەدا بریتی بوون لە بلۆك كردنی سەرمایەی سێ کەس و دەزگایەك و ڕێگەگرتن لە گەشتکردنیان بۆ ئەوروپا.

ئەمە لە كاتێكدایە دەوڵەتی داگیركەری توركیا بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی بەیرەقدار و لە بواری تریشدا پشتگیری دەوڵەتی ئۆكرانیا دەكات، بێ ئەوەی یەكێتی ئەوروپا لەو بارەیەوە دەوڵەتی توركیا ئاگادار بكاتەوە و ڕۆژانەش چەكی كیمیایی و بۆمبی ئەتۆمی تەكتیكی دژی گەریلاكانی ئازادی كوردستان لە باشوری كوردستان بەكار دەهێنێت.

هاوبەشی :