بۆ یادی شەهید بێریتان یەژئاستار، ٢٨ داگیركەری سزا دا

378
0
هاوبەشی :

ئەمڕۆ یەك شەممە، ٢٣ ئۆكتۆبەری ٢٠٢٢ ، هێزەكانی پاراستنی گەل  (هەپەگە) ڕایگەیاند، گەریلاکانی ئازادی زنجیرە چالاكی سەركەوتویان ئەنجامدا دژی سوپای داگیركەری تورك ئەنجامدا لە باشوری كوردستان بۆ یادی شەهید بێریتان.

لەو زنجیرە چالاكیانەدا كە لە زاپ و خواکورك ئەنجامدراوە و بەهۆیەوە ٢٨ سەربازی تورك کوژراون و ١١ سەربازی تریش برینداربوون، حەوت خێمەی سەربازیی و سەنگەرێکیش تێکشکێندراون.

هەپەگە ڕایگەیاندووە:” تیمە گەڕۆکەکانی یەژاستار چەند چالاکیی بەهێزیان ئەنجامدا، ئەو چالاکییانەش بۆ یادکردنەوەی شەهید “گوڵناز کاراتاش” ناسراو بە بێریتان بوو، کە سیمبولی سوپای ژنانە”.

هەپەگە ڕایگەیاند سوپای داگیركەری تورك ، سێ جار بە فڕۆکەی جەنگیی و دەیان جار بە کاتیۆشا، تانک و هاوەن و چەکی قورس بۆردوومان و تۆپبارانی سەنگەرەکانی گەریلا ئازادەكانی كوردستانی كرد.

هاوبەشی :