ڕوسیا هوشداریدا كە بەركەوتنی لەگەڵ ناتۆدا گەیشتۆتە قۆناغێكی مەترسیدار، كە شیمانەی ڕووبەڕووبونەوەی ڕاستەوخۆی لێدەكرێت

269
0
هاوبەشی :

ڕوسیا هۆشداریدا شەڕ و پێكدانەكان گەیشتۆتە قۆناغێکی مەترسیدا لەگەڵ ناتۆ و پێکدادادانەكانی ڕاستەوخۆ لەنێوان هەردوولادا هەڵسەنگاند

لەو بارەیه وه کۆنستانتین ڤۆرۆنتسۆڤ جێگری بەڕێوبەری بڵاونەبوونەوەی چەک و کۆنتڕۆڵکردنی چەکی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ئاماژەی بەوەدا کە ناتۆ لە دۆخێكی مەترسیدار نزیک دەبێتەوە ئەویش بە ڕوبەڕوبونەوەی ڕاستەوخۆی سەربازی لەگەڵ ڕوسیا هەڵدەسەنگەیەنرێت

ڤۆرۆنتسۆڤ لە دانیشتنی 77ەمینی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا لە نەتەوە یەکگرتووەکان قسەی کرد و وتی: وڵاتانی ناتۆ بێدەنگیان هەڵبژارد بەرامبەر بە كێشە ڕوسیا و ئۆکرانیادا، بەڵام ناتوانرێت ڕاستیەکان بشارێتەوە، ئەم وڵاتانە پێشبڕکێ دەکەن لە یارمەتیدان و پشتگیری دەسەڵاتدارانی ئۆكرانیا، بە بەردەوامی چەک و تەقەمەنی بۆ ڕژێمی كیف دابین دەكەن، زانیاری هەواڵگریان دەدەنێ و سەربازەکانیان مەشق پێدەكەن و ئۆپەراسیۆنەکانی شەڕیان بۆ بەڕێوە دەبەن، بۆیە لە هێڵی مەترسی نزیک دەبنەوە کە ئەویش دەبێتە هۆكاری ڕوودانی پێکدادانی ڕاستەوخۆی سەربازی لەگەڵ ڕووسیادا.

ڤۆرۆنتسۆڤ ئەوەی ئاشكرا كرد، بەپێی پەیمانگەی کێیل بۆ ئابووری جیهانی، هاوکارییە سەربازییەکانی ڕۆژئاوا بۆ ئۆکرانیا گەیشتۆتە 42.3 ملیار دۆلار، زیاتر نیوەی ئەو بڕە پارەیە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریكاوە بووە.

“واشنتۆن بەردەوام قازانجی گەورە بەدست ئەهێنێت لە بەردەوامی جەنگ و خوێن ڕێژی، لە هەمان كاتدا تەنها لایەنە کە وڵاتانی ئەوروپا ناچار دەکات چەک و کەرەستەی سەربازیی لە ئەمەریكا بكڕن  بینێرن بۆ ئۆکرانیا”

پەیوەندییەکانی نێوان ناتۆ و ڕوسیا گەیشتووەتە قۆناغێکی مەترسیدار كە پێشبینی بەریەک كەوتنی ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆی نێوان هەردوولای لێدەكرێت

هاوبەشی :