لە ڕاگەیاندراوێكدا کۆمیتەی تەندروستی کەجەکە داوادەكات دژی بەكارهێنانی چەكی كیمیایی بێ دەنگی بشكێنن

141
0
هاوبەشی :

کۆمیتەی تەندروستی كۆما جڤاكی كوردستان (کەجەکە)، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە دەربارەی بەكارهێنانی بۆمبی قەدەغەكرا و چەكی كیمیایی لە لایەن دەوڵەتی داگیركەری توركی  شۆڤینیستەوەو، لە ڕاگەیاندراوەكەدا كۆمیتەی تەندروستی كەجەكەدا هاتوە:

(ئێمە داوا لە هەموو کەسێکی خاوەن ویژدان دەکەین، کە لەگەڵ ژیان و پێکەوە ژیاندان، لە دژی ئەم تاوانە دژە مرۆڤایەتیە و تاوانی شەڕە کە لە ئەنجامی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دەکرێت، دەنگ هەڵبڕن و بکەونە جموجۆڵەوە)

 

دەقی راگەیەندراوەکەی کۆمیتەی تەندروستی کەجەکە:

“سوپای تورک چەندین ساڵە لە دژی گەریلاکانی ئازادی چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت. کاردانەوە و لێدوانەکانی دوای بڵاوکردنەوەی دیمەنی شەهیدبوونی ١٧ گەریلای ئازادی بە چەکی کیمیایی، گوزارشت لە دۆخێکی ویژدانی دەکات. ئەوە نیشانەی پێوان و چاکەی هەرە بنچینەیی مرۆڤبوونە.

بە رێنمایی سوپای تورک و سەرفەرماندەی فاشیست ئەردۆغان، گەورەترین تاوانی دژە مرۆڤایەتی لەم شەڕەدا دەکرێت. لێدوانی سەرۆکی یەکێتی پزیشکانی تورکیا شەبنەم کۆرور فنجانجی کە یەک لەو سەدان کەسە خاوەن ویژدانەیە کە لە دژی ئەو تاوانانە وەستاونەتەوە، واتادار و بە نرخە.

بەڕێز شەبنەم کۆرور لە لێدوانەکەیدا لەبارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە لایەن هێزە چەکدارەکانی تورکەوە وتبووی، ‘ئەو گازە کیمیاییانە یەک لە ژەهراویترین گازەکانن کە راستەوخۆ کاریگەری دەکەنە سەر سیستمی دەمار و هەرچەندە قەدەغەش بن ئەو گازانە لە پێکدادانەکاندا بەکاردەهێنرێن لەبەر ئەوە لیژنەی سەربەخۆ ناچارن کە لە هەرێمە لێکۆڵینەوە بکەن و پەیماننامە نێونەتەوەییەکان جێبەجێ بکەن’ بەمەش راستەیەک دەخاتەڕوو. بۆ ئەوەی ئەو راستییە بێدەنگ بکەن دەسەڵاتداری ئەردۆغان و هاوکارەکانی لێپرسینەوە لە دژی ئەو دەست پێدەکەن. بۆ ئەوەی تاوانەکانی خۆیان پەردەپۆش بکەن بەم جۆرە هێرش دەکەن. ئێمە ئەو بڕیارە شەرمەزار دەکەین.

شەبنەم کۆرور فنجانجی سەرۆکی یەکێتی پزیشکانی تورکیا، پسپۆڕی پزیشکی دادوەرییە، لە جیهاندا ناسراوە و زانایەکی بەشکۆیە. ئەو بەرگریکاری مافەکانی مرۆڤانە کە چەندین ساڵە قارەمانانە هاورا بۆ راستییەکان دەکەن. شەبنەم کۆرور فنجانجی بەردەوام لەبەرەی ژیان و پێکەوە ژیاندا بووە. هەمیشە بەدوای راستییەوە بووە و هەوڵیداوە راستییە زانستییەکان بخاتەڕوو. لەبەر ئەو لێدوانانە ئێمە لەو بڕوایەداین کە دەبێت دیموکرات و زاناکان، بەتایبەتی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی لەبەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی فاشیستی ئەردۆغان و هاوکارەکانی هەڵوێست بگرنەبر. شەبنەم کۆرور فنجانجی دەنگی ویژدانی ئێمە و مرۆڤایەتیە. خاوەنداری لەم دەنگە و لەم ویژدانە خاوەندارییە لە شکۆی ئێمە.

ئێمە داوا لە هەموو کەسێکی خاوەن ویژدان دەکەین، کە لەگەڵ ژیان و پێکەوە ژیاندان، لە دژی ئەم تاوانە دژە مرۆڤایەتیە و تاوانی شەڕە کە لە ئەنجامی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دەکرێت، دەنگ هەڵبڕن و بکەونە جموجۆڵەوە”.

هاوبەشی :