ئەمڕۆ ناگیهان ئاكارسه‌ل خەلكی باكووری كوردستان، لە شاری سلێمانی تیرۆر كرا
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، سێ شەممە، ڕێكەوتی ٤ ئۆكتۆبەری٢٠٢٢، له شاری سلێمانی باشوری كوردستان، ئه‌ندامی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی ژنۆلۆژی ئه‌كادیمیسیان ناگیهان ئاكارسه‌ل له هێرشێكی چه‌كداریدا تیرۆركرا.
پێشنوەڕۆی ئەمڕۆ، كاتژمێر ١٠ – ١١،لە گەڕەكی بەختیاری شاری سلێمانی و لە نزیك لەماڵەكەی خۆی و ناوەندی ژنۆلۆژی ناگەهان ئاكارسەل درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و دەست بەجێ شەهیدكرا.
سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری ژنۆلۆژی و ئه‌ندامی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی ژنۆلۆژی، چالاكوانی ژنان و ئه‌كادیمیسیان ناگیهان ئاكارسه‌ل له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا ژیانی له‌ده‌ستدا و ته‌رمه‌كه‌ی به مه‌به‌ستی توێكاری ره‌وانه‌ی پزیشكی دادیی سلێمانی كرا.
ئاكارسه‌ل خه‌ڵكی شاری قۆنیا بوو، كاری رۆژنامه‌وانی، نوسین بۆ رۆژنامه و گۆڤاره‌كانی ژنانی كردبوو. تائێستا مۆركی خۆی له زۆر كاری لێكۆڵینه‌وه له باره‌ی ژنان له كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات دابوو. ماوه‌ی چه‌ند ساڵ بوو له سلێمانی بۆ دانانی بناغه‌ی ئه‌كادیمیای ژنۆلۆژی خه‌باتی ده‌كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كا ئاكارسه‌ل هاوكات به‌شداری له پڕۆژه‌ی دامه‌زراندنی كتێبخانه‌ی ژنانی كوردستانیشدا كردبوو.
نازانرێت كه بكوژ ده‌ستگیركراوه یان نا، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان له شوێنی رووداوه‌كه ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه.