پەدەكە و ینك تائێستا لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار ڕێك نەكەوتوون، پێشبینی دەكرێت هەفتەی ئایندە سەرۆك كۆمار هەڵبژێرێت

225
0
هاوبەشی :

پێشبینی دەكرێت هەفتەی ئایندە دیاری بكرێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار لە عێراق.

وتەبێژی فراكسیۆنی یەنەكە لە پەرلەمانی عێراق (سۆزان مەنسور) بۆ ڕادێۆی ئەمەریكایڕاگەیاند، پێشبینی ئەكەم هه‌فته‌ی داهاتوو دانیشتنی په‌رله‌مان دیاریده‌كرێت بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک كۆمار

سۆزان مەسور ڕایگەیاند تاكوو ئێستا لەگەڵ پەدەكە نەگەیشتوینەتە ڕێكەوتن بۆ كاندیدی هاوبەشی سەرۆك كۆمار..

لە درێژەی قسەكانیدا دەڵێت،  پارتی و یەکێتی له‌سه‌ر زۆر بابه‌ت ڕێككه‌وتوون، به‌ڵام پۆستی سه‌رۆک كۆمار هه‌تا ئێستا نەگەیشتوینەتە ئەنجام و هه‌رلایه‌نه‌ كاندیدی جیاوازی خۆی هه‌یه،‌ ئەمەش بەپێی دەستوری عێراق ڕێگە پێدراوە و عێراقیش وڵاتێكی دیموكراتیە، واته‌ كاندیدی یه‌كێتی دكتۆر به‌رهه‌مە و كاندیدی پارتیش ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌ده‌.

هاوبەشی :