ڕژێمی ئێرانی سەرجەم بارەگاكانی پارتەكانی ڕۆژهەڵات لە باشور بۆردومان دەكات

265
0
هاوبەشی :

ئەمڕۆ بەیانی، چوارشەممە، ڕێكەوتی ٢٨ ئەیلولی ساڵی ٢٠٢٢، ڕژێمی كۆماری ئیسلامی ئێران هترشی دڕندانەی كردە سەر تەواوی پارت و ڕێكخراوەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە باشوری كوردستان.

كەمێك پێش ئێستا ژمارەیەك درۆن بۆمبارانی گوندی زڕگۆێزیان كرد لە نزیك شاری سلێمانی كه‌ باره‌گاكانى كۆمه‌ڵه‌ى لێیه‌.

هەر ئەمڕۆ لە پردێ بارەگاكانی پارتى ئازادی بۆردومان كراوە و لە هەمان كاتدا بارەگاكانی حیزبی دیموگرات لە كۆیە بۆردومان كراوە.

بە گوێرەی هەواڵەكان شاخەكانی ماوەت و ئاسۆسیش لە دەڤەری شارباژێڕ كە بنكەو بارەگاكانی پژاكی لێیە بۆردومان كراوە.

هاوبەشی :