حکومەتی زۆرینە و حکومەتی تەوافقی

371
0
هاوبەشی :

نوسینی: ژینا زاگرۆس

ھاوکێشەی سیاسی عیراقی لەدوای ڕوخانی بەعسەوە لەسەرفیدراڵیەت و حکومەتی ھاوبەشی (تەوافقی) لەسەر بنچینەی بەش و ڕیشەکان دامەزراو بۆئەو مەبەستەش دەستورێکی بۆ نوسرایەوە. پێویستە ئەو پرسیارە بکەین، ھاوبەشی بۆچی و لەنێوان کێدا؟ وەڵامیئەو پرسیارە زۆرشتمان بۆڕوون دەکاتەوەو تەنانەت ئاستیتێکۆشانیشمان دیاری دەکات.

لەدوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس ھیچ دامودەزگایەکی حکومەتی و تەنانەت دەوڵەتیش لەعیراقدا نەما. بەوە سیستەمی دەوڵەتی لەعیراقداتووشی قەیران و لەبەریەک ھەڵوەشان ھات. بەوھۆکارەشەوەبۆشاییەکی سیاسی، ئاسایشی و سەربازی لە عیراقدا دروستبوو، دەرفەت بۆ ھێزە ناوچەیی و جیھانیەکان خولقا کە دەستێوەردانلەعیراقدا بکەن.

لەساڵی ١٩٩١ بەدواوە لە باکوری عیراقدا، واتە ھەرێمی کوردستان، بەھۆی شەڕی کەنداوی یەکەمەوە، دەسەڵاتی بەعس بەسەرکوردستانی بەشی عیراقدا نەمابوو، تەواوی ئەو ھێزو دەوڵەتانەی کەبەتەمای دەستێوەردان بوون لەعیراقدا، لەھەرێمی کوردستانەوە، بەدرێژایی دەیەیەک زیاتر ئامادەکاریان بۆ ئەو دەستێوەردانانەدەکرد. لەسەر ڕۆشنایی ئەو مێژوەو دوای ئەو ئامادەکاریە دەیەییە، دەستیان خستە ناو عیراقەوە.

بۆئاسانکاری دەستێوەردانیش، بەھۆی ڕوخاندنی دەوڵەتی عیراقەو(ئەوکات دەوڵەت و حکومەت ھەربەعسبوو)ە، ھەرچی داموودەزگاوھەبوو ھەڵوەشێنرایەوەو بەتایبەت سوپاو ئیستخبارات و ئاسایشنەھێڵران. بەوە لەڕێگەی ھێزە میلیشیایی و چەکداریە ئامادەکراوەکانو سوپا داگیرکەریەکانی دەوڵەتانەوە، بەناوی ھاوپەیمانینێودەوڵەتیەوە گەیشتنە عیراق و بەناوی داگیرکردنەوە لە ئەنجومەنیئاسایش بڕیاریان بۆ وەرگرت.

بەوە عیراق بوە گۆڕەپانی دەستێوەردان و ڕێککەوتنی نێوان ھێزەدەرەکیە دەستێوەردەرەکان. ئەمریکیەکان، ئەوروپیەکان، ئێرانیەکان، تورکەکان و دەوڵەتانی عەرەبی کەوتنە پێشبڕکێی دەستێوەردان و بەشو ڕیش کردن. بەو ھۆیەی کە عیراق مۆزائیکێکی کۆن و دێرینی کلتوریجیاوازی ھەیەو لەسەر بنچینەی ناسینی یەکتری عیراقی لەسەردانەمەزراوە، ھەمیشە کراوەیە بۆ ناکۆکی و پێکدادان. بۆیە دەوڵەت، حکومەت و دامودەزگاکانی بە دەستورێکی فیدراڵی دابەشکاری لەسەرئەو بنچینەی جیاوازی کراوە بۆ ناکۆکی دامەزرایەوە و ڕێکخرا.

لەناو ئەودابەشکاریەدا، ھێزەکان ڕێککەوتنی بەش و ڕیشیدەسکەوتەکانیان دەکرد. بەڵام بەڕێککەوتنی تەواو نەگەیشتن، بۆیەشەڕێکی خوێناوی بەرۆکی بە عیراق و عێراقیەکان گرت. عیراق لەسەربنچینەی کورد، سوننە و شیعە دابەشکرابوو، بۆیە شەڕەکان و بەرژەوەندی و ناکۆکیەکانیش لەسەر ئەوبنچینەیە دابەشکرابوو. شەڕەکانی نێوان ئەمریکی و ئێرانیەکان بەپشتی خەڵکی عیراق، عیراقی وەرچەرخاندە گۆمی خوێن. بەو ھۆیەوە پێکدادانەکان بوەھۆکاری دروستکردنی کەشێکی خوێناوی کەگەلانی عیراققوربانیەکەی بوون و ھێزگەلی خوێناوی و بەرژەوەندپەرستی بازرگانیخوێن و پارە دروستبوو.

حکومەتی تەوافقی بەرھەمی ئەو دابەشکاریەبوو، بەڵام ھێز و دەوڵەتەناکۆکەکانی تێدابوو، کەھەر لایەکیان ھەوڵی دەسکەوتی زیاتری دەداوتەنانەت دەیانویست لەبەرامبەر یەکتریندا ھەرلایەک لایەکەی تر کۆتاییپێبھێنێت. بۆیە ھەر دەورەیەک لە کاری دبلۆماسی و سیاسەتی نەرم، دەورەیەکیتر لەشەڕو پێکدادانی خوێناوی بەدوای خۆیدا دەھێنا.لێرەوەو بەھۆی بوونی کێشەی کوردەوەو ناوھێنانی لە دەستوریعیراقدا، شەڕێکیتر لەھەناوی ئەم شەڕانەدا بەڕێوەدەبرا. کەشەڕیدەوڵەتە داگیرکەرەکانی کوردستانبوو.

لەسەرەتای ڕوخان و گەمارۆدانی عێراقدا، ھەرسێ دەوڵەتی سوریا، تورکیاو ئێران پیلانی لێدانی ھەرێمی کوردستان و دەستورە شڕەکەیعێراقیان لەئەستۆگرتبوو. دوای ماوەیەک لە سوک کردنی گەمارۆکانیعیراق و گەڕانەوەی بۆناو کایەی سیاسەتی جیھانی عیراقیشیانبەشداری پێکرد. دوای ڕوخانی بەعس و بەھاری عەرەبی و دەسکەوتەکانی کوردان لە سوریاو باکوری سوریاو ڕۆژئاوادا، دۆزیکورد پێی نایە قۆناغێکی قورسترو جیاوازترەوە. بۆیە عیراق ئیترپێگەکەی بەکار نەدەھات و دەبوایەت لەعیراقەوە لە کوردان بدرێت. بۆیەحکومەتی تەوافقی کەوتە بەر پلان و لێدان. لێرەوە، چەمکیحکومەتیزۆرینەو دەوڵەتی ناوەندیکەلەبەغداوە دەسەڵات و دەوڵەتبەڕێوەببرێت، کەوتە بواری کاربۆکردن و کار لەسەر کردن.

حکومەتی زۆرینە بەشێکی ھەرەگرنگی، سیاسەتی دەوڵەت نەتەوەکانیناوچەبوو بۆ لێدانی تێکۆشانی ئازادی کورد و پێکەوە ژیانی گەلان و بەوە دەیانویست عیراق وەرچەرخێننە سەر ناوەندی دوبارەناوەندگەرایی دەوڵەت و لەوێوە جارێکیتر ھێز وەرگرتنەوە بۆھێرشکردنە سەر کوردان و پێکھاتە جیاوازەکانی ڕۆژھەڵاتیناوەڕاست. گرنگی عیراق بۆ ئەو لێدانە جێگەی بایەخە. بۆیە ھێزەھەژمونیەکانی دەوڵەت نەتەوە و ھێزە عیراقیەکانی وەک سەدر، سوننەوپارتی کەوتنە ناو ھاوکێشەی دروستکردنی ھاوپەیمانی زۆرینەوە. بەوەویستیان لە دەستورو حکومەتە فیدراڵیەکەی عیراق بدەن و ھێرشبۆسەر دەستبەسەرداگرتنی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بکەن.

ھێزەکانی تر بەھۆی شەڕو ناکۆکیان لەگەڵ لایەنی ھەژمونگەرایزۆرینەدا، لەگەڵ ڕەوتی دابەشکاری کۆندابوون. بۆیە ھاوکێشەکانیعیراق، ھاوکێشەی ھێزە دەرەکیەکانن، کەتەنیاو تەنیا ھێزەدەرەکیەکان سودی لێدەبینن و بەقازانجیانە. نەبوونی حکومەت و دەمودەزگاکانی سودی گەورەی بەدزی و تاڵانی ئەوان گەیاندوە. عیراقوڵاتێکی دەوڵەمەندە بەسەرچاوەی سروشتی و ئابوری بەتایبەت نەوتو گاز. ئەو دوانەش لە کەشی بێ دەوڵەتی و حکومەتیدا ( دەسەڵاتجیایەو ھەرھەیەو کاری خۆی دەکات و بەردەوامە) دزی و گەندەڵیزۆری لەسەر دەکرێت و بەسودی ھێزە دەسەڵاتدارەکانە.

ئەم دۆخە بۆ گەلانی عیراق و خەڵکەکەی، ھەژاری، نەداری، بێکاری و کوشتاری خوێناوی ھێناوە. گەلانی عیراق زیانمەندی یەکەمن لەمکەشی شەرو دەستێوەردان و دابەشکاری و ناوەندگەریەدا. بۆیەئەوەی دەتوانێت کێشەکانی عیراق چارەسەر بکات، گۆڕینی زھنیەتیگەلانی عیراقە بە کوردو عەرەب و ئەرمەنی و ئاشوری و تورکمانوئایین و ئاینزا جیاوازەکانیەوە، بەتایبەت گۆڕینی زھنیەتی عەرەبەکانبەرامبەر بەکوردان. بەوەی زھنیەتی ئینکار بگۆڕن بە زھنیەتی ناسینیجیاوازیەکانی عیراق و ناسینی پێکھاتە ئەتنیکی و کلتوریەکانی و سیاسەتی ئێنکارو یەکتر نەناسین بخەنە لاوەو لەسەر ئەو بنچینەیەشدامودەزگاکانی پێویست بۆ ئەو ئامانجە پێکەوەیی و یەکتر قبۆڵکردن و ناسینە دامەزرێنن و حکومەت و دەوڵەتیش ناچاری دروستکردنیکۆمارێکی دیموکراتیک بکەن. کە ھەموان تێیدا بەناسنامەی جیاوازیخۆیەوە بتوانێت گوزارشت لەخۆی بکات.

گەلانی عیراق بەدرێژایی ٥٠٠٠ ھەزارساڵ لەناو کوشتاری خوێناوییەکتر سڕینەوەو ئینکاردا ڕاگیراون. ئیتر کاتی ئەوە ھاتوە، بەخۆیدابێتەوەو فێری سیاسەتی دیموکراتیک و یەکترقبوڵ کردن بێت و سود لەمۆزائیکە جیاوازەکەی و دەوەڵەمەندیەکەی بۆ خۆشگوزەرانی ئاشتی، ئارامی و ئازادی گەلەکەی وەرگرێت و نەبێتە قوربانی سیاسەتیدەسەڵاتداران و بازرگانانی دارایی و ھێزو دەوڵەتە دەرەکیەکان. ئیترپێویستە ھێزە سیاسیەکانیش بەدەوری سیاسەتی دیموکراتیک و گەلەریدا کۆببنەوەو خزمەت بە کۆمەڵگەو گەل و نیشتیمانی پڕدەوڵەمەندی کلتوری و ئەتنیکی بکەن و واز لە فرتوفێڵی خۆخەڵەتاندنبێنن و لەسەر بەرژەوەندیە نەتەوەیی، فرەیی و نیشتیمانیەکانڕاوەستن.

 

ژینا زاگرۆس

٢٧ \ ٩ \ ٢٠٢٢

هاوبەشی :