شەفێڵد”گەنجانی کورد پرچی خۆیان تاشی بۆ مەرگی ژینا.

279
0
هاوبەشی :

 


‎بەهرۆز حسێن” شەفێڵد
‎لەسەر بانگەوازی ئەنجومەنی ئازاد لە بەریتانیا ، دژی سیاسەتی پاکتاو کردن و قرکردنی کوردو گەلانی ئێران
‎بانگی خۆپیشاندان کرا .
‎دوای نیوەرۆی ئەمرۆ یەکشەمە بەروای ۲٥/۹/۲٠۲۲ لە ناوسەنتەری شاری ” شەفێڵد چالاکیەکی مەیدانی رێکخرا ، بۆ مەرگی ژینا ئەمینی و دژی ساسەتی هۆڤانەی دەولەتی جمهوری ئیسلامی ئێران گردبونەوەیەک رێکخرا .
‎لە گردبونەوەکەدا بە بەشداری سەدان کەس لە کوردو دۆست و ئازادی خوازان لە نەتەوە جیاوازەکان ، هەروەها پژاک و کۆدار و کۆمسیۆنی کەچەدەکەی باشور بەریتانیا تێی دا بەشدار و هاو کار بوون .
‎لە بەردەوامی چالاکیەکە دا چەندگەنجێکی ئازادی خواز دژی سیاسەتی قرێژی جمهوری ئیسلامی ئیران ، لەناو چالاکیەکەدا پرچی خۆیان سفر کردو بەدروشمی ژن ژیان ئازادیەوە .
‎بەروشمی ژن ژیان ئازادی رۆژئاوا رۆژهەلات کوردستان یەکە ، بژی بەرخۆدانی ژنان لە رۆژهەلات و ئێران کۆتای بە چالاکیە کە هات .

هاوبەشی :