فەرماندەیەكی سوپای ئێران، سەربازێكی كوردی كوشت

223
0
هاوبەشی :

هەواڵەكانی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو  لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان ڕادەگەیەنن، ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابوردوو سەربازێکی کوردی خەڵکی سەڵماس بە ناوی موحەڕەم ئەشرەفی تەمەن 22 ساڵ لەلایەن فەرماندەکەیەوە، لە بنکە نیزامیەكانی شارۆچکەی چایپارەی ئورمیە کوژرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرت هەمان ڕێكخراو ئەو سەربازە كوردە سەربازی هێزی ئینتزامی بوە و سەرقاڵی تێپەڕاندنی خزمەتی زۆرەملێی سەربازی بوە و تەنها 40 ڕۆژی مابو خزمەتی زۆرەملێی سەربازی خۆی تەواو بکات.

بنەماڵەی سەربازە كوردە كوژراوەكە ڕایگەیاند كە كوڕەكەیان لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا كێشەی لەگەڵ فەرماندەكەیدا هەبووە بەهۆكاری کێشەی ئیتنیکی و مەزهەبییەوە ئەو فەرماندەیە چەند جارجارێک لەگەڵ موحەڕەم شەڕی کردوە و تەنانەت هەڕەشەی کوشتنیشی لێکردوە.

لایەن ئاسایشیەكانی ئێران بە خانەوادەی سەربازە كوژراوەكەیان ڕاگەیاندوە کە كوژرانی ئەشرەفی كوڕیان بە ئەنقەست نەبوە و هەڕەشەیان لێیان کردون کە ئەم بابەتە نابێت له‌ میدیاكاندا بڵاوبكرێته‌وه‌.

ئەو سەربازە كوژراوە ناوی موحەڕەم ئەشرەفیە، خەڵکی گوندی حەفتەوان سەر بە شاری سەڵماسە و ڕۆژی هەینی ڕێوڕەسمی به‌خاكسپاردنی لەو گوندە بەڕێوەچوە.

هاوبەشی :