ڕێكخستنەكانی پژاك لە بەریتانیا، بانگەوازی بۆ بەشداربوونی چلەی شەهید ڕێزان جاوید و هەڤاڵەكانی دەكات

366
0
هاوبەشی :

ڕێکخستنەکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ( پژاک ) لە بریتانیا داوا لە وڵاتپارێزان و خەمخۆرانی ئازادی و دۆستانی گەلی كورد دەكات بە بەرفراوانی بەشداری چلەی شەهید ڕێزان و هەڤاڵەكانی بكەن كە لە ١١ ئەیلولی ٢٠٢٢ لە شاری لەندەن پژاك بەڕێوەی دەبات

دەقی ڕاگەیاندنەكە:

بۆ ئاگاداری وڵاتپارێزانی کورد و گەلی شۆڕشگێڕ لە بریتانیا :
:
ڕێکخستنەکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ( پژاک ) لە بریتانیا بۆ چڵەی شەھیدی فەرماندە “ڕێزان جاوید”، مەڕاسمێکی تایبەت لە ناوەندی کۆمەڵەی کوردی لە لەندەن بەڕێوە دەبا.
بەشدار بوونتان سۆز و وەفایە بۆ ڕێبازی شەھیدان و ڕێز گرتنە لە ماڵباتی ئەو شەھیدانە .
:
لە کەسایەتی فەرماندەی شەهید ، ھەڤاڵ ڕێزان جاوید ، سەری ڕێز و نەوازش بۆ سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ئازادی کورد و کوردستان دادەنەوێنین.
:
ڕۆژ : یەکشەممە ١١-٩-٢٠٢٢
کاتژمێر : ٢ بۆ ٤ ئێوارە
ناو نیشان :
11 Portland Gardens, Haringey ladder ,
London N4 1HU

هاوبەشی :