دەوڵەتی تورک دانی بەوەدانا کە عەبدوڵلا ئۆجالان لە (مافی ئۆمێد) بێبەشکراوە

272
0
هاوبەشی :

دەوڵەتی داگیرکەری تورک وڵامی کۆنسەی ئەوروپای دایەوە کە رایگەیاندبوو، پێویستە بڕیارەکانی دادگای باڵای مافەکانی مرۆڤی یەکێتی ئەوروپا جێبەجێ بکات و دانیبەوەدانا کە ئۆجالان لە (مافی ئۆمێد) بێبەشکراوە.

دادگای باڵای مافەکانی مرۆڤی یەکێتی ئەوروپا لە ١٨ی ئازاری ٢٠١٤دا، لە ئەنجامی سەرلێدانی پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە ٢٠٠٣دا، رایگەیاندبوو، سەپاندنی سزای هەتاهەتایی قورس لەسەر عەبدوڵلا ئۆجالان لەدژی پەیمانەکانی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە. لەگەڵ ئەو بڕیارە کە وەک (ئۆجالان٢) دەناسرێت، تورکیا هیچ هەنگاوێکی نەناوە. لەمبارەیەوە کۆمیتەی وەزیرانی کۆنسەی ئەوروپا بۆئەوەی تورکیا یاساکان لە چوارچێوەی (مافی ئۆمێد) دەربکات، دەستی بە قۆناغی پێداچوونەوە کردبوو. نوسینگەی یاسایی سەدەش بەپێی بڕیاری دادگای باڵای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا کە جێبەجێ نەکرا، لە ٩ی ئابی ٢٠٢٢ جارێکی دیکە سەردانی کۆمیتەی وەزیرانی کۆنسەی ئەوروپا کرد.

هاوبەشی :