بەپەلە: گەریلاكان بۆ سڵاو لە ١٥ تەباخ لە گردی جودی چالاكیان ئەنجامدا

286
0
هاوبەشی :

بۆ سڵاوكردن له‌ جه‌ژنی ژیانه‌وه‌ی ١٥ی ته‌باخ گەریلاكانی ئازادی لە ئەنجامدانی چالاكی بێ پسانه‌وه‌ به‌رده‌وامن.  هەپەگە لە ڕێی ستێرك تیڤیەو ئێستا ڕایگەەیاند لە هەواڵێكی بەپەلەیدابه‌ پێشه‌نگایه‌تی تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كانی گەریلای ئازادی لە گۆڕەپانی بەرخودانی گردی جودی زەبری گرانیان بە داگیركەران گەیاند.

لەو چالاكیەدا ٧ داگیركەر سزادران ، داگیركەر بریندار كران، دوو سەنگەر بە تەواوەتی لە ناوبران و گەنجینەیەكی گەورەی تەقەمەنی بە تەواوەتی لە ناوبرا.

ئەمە ئەمەو هەر ئەمڕۆ ٦ ئابی ٢٠٢٢ هەپەگە لە ڕاگەیاندنێكی تریدا ڕایگەیاند ، گەریلاكان له‌ ٢ چالاكیدا ٢ داگیركه‌ریان سزاداوە، داگیركه‌رێكیش برینداربوو. هاوكات سه‌نگه‌رێك و دوو سیستمی كامێرای حه‌راری تێكشكێنراون.

سوپای داگیركه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی ٩ جار به‌ چه‌كی تاكتیكی ئه‌تۆمی و كیمیایی، ٢٠ جاریش به‌ فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، ١٤ جار به‌ هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و به‌ ده‌یان جاریش به‌ كاتیوشا، هاوه‌ن، تانك و چه‌كی قورس بۆردومان كرد.

هاوبەشی :