بەپەلە: ٩ داگیركەر لە باكوور و باشور سزادران
ئەمڕۆ شەممە، ٣٠ تەموز لە هەواڵێكی بەپەلەی ستێرك تیڤی ڕاگەیەندرا كە گەریلاكانی ئازادی لە زاپ لە باشور و بۆتان لە باكوور زەبریان لە دوژمن وەشاند.
لە درێژەی هەواڵەكەدا ڕاگەیەنرا گەریلاكانی ئازادی و پارێزەرانی ئازادی و وەدهێنەرانی دادپەروەری كۆمەڵایەتی چالاكی شۆڕشگێڕانەیان لە باكوور و باشور ئەنجامداوە،.
هەڵمەتی شۆڕشگێڕانەی بازەكانی زاگرئس بەردەوامە،لە گۆڕەپانی زاپ لە چەمچۆ ٢ داگیركەریان سزاداوە.
گەریلاكانی ئازادی لە بۆتان سڵاو لە تەواوی بەرەكانی بەرخودانی شەڕی ئازادی دەكەن و چالاكیەكیان لە بەستا لە بۆتان بە ئەنجام گەیاندوە و ٧ داگیركەر سزا دراوە