٣٦ داگیركەر سزادران، ٢ درۆن تێكشكێنران، زەبر لە كۆپتەرێك درا
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٧ تەموزی ٢٠٢٢، ستیرك تیڤی لە هەواڵێكی بەپەلەیدا ڕاگەیاندنێكی هەپەگەی بڵاو كردەوە دەربارەی زنجیرەیەك چالاكی بەهێز بۆ تۆڵەی كۆمەلكوژی شەهیدانی زاخۆ كە گەریلاكانی مرۆڤایەتی ئەنجامیان داوە .
بەپێی ئەو ڕاگەیاندنەی هەپەگە گەریلاكانی ئازادی مرۆڤایەتی زەبری كەمەرشكێنیان لە داگیركەری تۆرانی وەشاندوە، لەو چالاكیە تۆڵەسەندنەوەیەدا ٣٦ داگیركەر سزادران و ٢ درۆن تێكشكێندراون و زەبر بەر هەلیكۆپتەرێك كەوتوە.