لە ٩٩هەمین ساڵوەگەری پەیمانی لۆزاندا، كوردان و دۆستانی ئەو پەیمانامەیە شەرمەزار دەكەن
ئەمڕۆ شەممە، ڕێكەوتی ٢٣ تەموزی ٢٠٢٢ ، ٩٩ ساڵ دەرباز دەبێت بەسەر گفتوگۆی پەیمانی شومی لۆزان لە شاری لۆزانی وڵاتی سویسرا بەڕێوەچوو لەو تەلارەی كە وێنەكەی لە سەرەوە دانراوە ئێستا كردویانە بە كتێبخانە، لەهەمان مانگ و ساڵدا ڕۆژێك دوای گفتوگۆكان واتە ٢٤ تەموز لە شوێنێكی تری شاری لۆزان ئیمزای پەیمانامە شومەكەیان كرد كە كوردستان تێدا كرا بە چوار پارچەوە و بەسەر وڵاتانی توركیا و عێراق و ئێران و سوریا دابەش كرا.
دوا بەدوای ئەو پەیمانە شومەی هاوپەیمانانی جەنگی جیهانی یەكەم و دەوڵەتانی داگیركاری كوردستان گەلی كورد ئەو پەیمانامەیەی قبوڵ نەكردو لە بەرامبەریا بە شۆڕش و تێكۆشان لە ٩٩ ساڵی ڕابوردودا وەڵامی ئەو نادادپەروەریەی دەسەڵاتدارانی سەرمایەی جیهان بەرامبەر بەگەلی كورد لە لۆزاندا ئەنجامیان دا داوەتەوە، كە دژی خواست و ئیرادەی گەلی كورد بوو و بێ بەشیان كرد لە بەڕێوەبردنی وڵاتی خۆیان، سەرەڕای ئەوەی لەماوی ساڵانی دوای ٢٠٢٣ گەلی كوردیان ڕووبەڕووی چەندین كارەساتی دژە مرۆڤایەتی كردوە لەژێر دەستی ئەو داگیركەرانەی كوردستاندا و بە پشتگیری دەسەڵاتی ستەمكاری سەرمایەی جیهانی گەلی كوردمان چەندین جار لە هەر چوارپارچەكەی كوردستان بە كۆمەڵ كوژكراون و سیاسەتی قڕكردن و ئەنفال و كیمیاباران كردن و كۆچ پێكردن و ئاوارەبوون و ژینگە وێران كردن و زیندان و ئەشكەنجە و بێكاری و هەژاریی بەسەر گەلی كوردا جێبەجێ كردوە.
ئەمڕۆ كاتژمێر ٣ لە شاری لۆزان لەبەردەم ئەو تەلارەی كە گفتوگۆی پارچە كردنی كوردستانی تێدا كرا، كۆبونەوەیەكی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانێك بەڕێوە دەچێت بە پێشەنگایەتی كەجەدەكە و تەواوی پارت و ڕێكخرا و سازیە كوردیەكان و دۆستانی گەلی كورد ( جگە لە پەدەكەی ماڵی بارزانی ) ئەم ناڕەزایەتیە بەڕێوە دەچێت.
ڕێپێوانەكە لەبەر دەمی ئەو تەلارەی كۆبونوەكەی تیا ئەنجام دراوە دەست پێدەكات بەرەو ئەو تەلارەی كە ئیمزاكەی تێدا كراوە ، سبەینێش لەبەردەمی ئەو تەلارەی كە ئیمزاكەی تێدا كراوە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانی بەڕێوە دەبرێت