پەدەكە ڕێگری لە خۆپیشاندانی هەولێر گرت، ئیدانە کردن و قبول نەکردن و بەیانامە دەرکردنتان لە چی

221
0
هاوبەشی :

وابڕیار بوو ئەمڕۆ هەینی، ٢٢ تەموزی لە پاركی شانەدەر لە شاری هەولێر خۆپیشاندانێك لە دژی دەوڵەتی داگیركەر بەڕێوە بچێت بۆ ئەو كۆمەڵكوژیەی كە دەوڵەتی داگیركەری تورك لە گوندی بەرخی سەر بە شاری زاخۆ ئەنجامی دا و تێدا ٩ شەهید و زیاتر لە ٢٣ بریندار لێكەوتەوە.

پەدەكەو ماڵی بارزانی كە پڕۆژەی دژە گەلی كوردستان و گەلانی ئازادیخوازە، ڕێگری لەو خۆپیشاندانە جەماوەرییە كرد، كاتێك كە خەڵكی ئازادیخوازی هەولێر ڕووەو پاركی شانەدەر ئەڕۆن بۆ خۆپیشاندان لەبەردەم پارکی شاندەر پۆلیس و ئاسایش رێگەیان نادەن و دەلێن فەرمانمان پێ کرداوە نەهێلین خۆپیشاندان بکرێت و داواتان لێ دەکەین بگەرێنەوە چونکە بە هیچ جورێک رێگە بە کەس نادەین بچێت بۆ خۆپیشاندان

بەپێی ئەو هەواڵانەی بەدەستمان گەیشتوە، سێ چالاكوان چونەتە ناو پاركەكەوە بەڵام هێزە ئەمنیەكانی بنەماڵە دەسگیری كردون، چالاكوانەكان بە ناوەکانی (هاوڕێ کوردی و لێزان بەکر و سابیر فەڕەنسی).

ئەم دەسەڵاتە دژە كوردە، ئیدانە کردن و قبول نەکردن و بەیانامە دەرکردنتان لە چیە، دەسەڵاتێك كە تەواو خۆی ڕادەستی داگیركاری كردوە و بوەتە پرۆژەیەكی داگیركاری كوردستان و دژە ئازادی گەلانی ناوچەكە هەرگیز ناتوانێی بە بەیانامەو ئیدانە ماسكی دژە ئازادی لەسە ڕووی خۆی لاببات، گەلی كوردستان درەنگ یا زوو لە دادگای گەلدا بەسزای خۆتان دەگەیەنێت.

هاوبەشی :