دەرچە میدیا دەهەمین ساڵیادی شۆڕشی ژنان پیرۆز دەكات، پشتگیری خۆی بۆ هەموو كەمپین و چالاكیەكان ڕادەگەیەنێت

282
0
هاوبەشی :

ئەمڕۆ، سێشەممە، ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوای كوردستان، شۆڕشی ژنانە، شۆڕشی پاراستنی نرخ و بەها مرۆڤایەتیەكانە، شۆڕشی تێكشكاندی كۆت و بەندی كۆێلایەتیە، شۆڕشی ئاشتی و دیموكراتی و پێكەوە ژیانی گەلانە، شۆڕشی بونیاتنانی ژیانی هەرەوەزیی و یەكبوون و ژینگەپارێزیە، شۆڕشی تێكشكاندنی داعش و كۆنەپەرستانە، شۆڕشی تێكۆشەران و ئازادیخوازانی ئەنتەرناسیونالیزم و دیموكراتیخوازانی جیهانە، شۆڕشی چارەسەری و ئارامی جیهانە، شۆڕشی پاراستنی ڕومەتی مرۆڤ و تەواوی بەهاو پێوەرە ئەخلاقیەكانی مرۆڤایەتیە، شۆڕشی كۆمەڵگەی ئازادە دژی سیستەمی دەسەڵاتداری و سەرمایەی جیهانی.

هاوڕیان، ئازادیخوازان، تێكۆشەرانی ئاشتی و ئارامی لە جیهان

شۆڕشی ڕۆژئاوای كوردستان بانگەوازتان دەكات و خوازیارە پشتگیری لەو سیستەمە كۆمیناڵە ئازادیخوازە بكەن و بیپارێزن لە هێرشە بەردەوامەكانی داگیركاری و كۆنەپەرستانی ناوچەكە بە تایبەتی لە ئێستادا دەوڵەتی داگیركەری تورك پێشەنگایەتی ئەو هێرش و پەلاماردانانە دەكات دەیەوێت ئەو سیستەمە كۆمەڵایەتیە هەروەزیەیە لە ناو ببات كە بە ڕەنج و تێكۆشانی گەلانی ناوچەكە و ئازایخوازان لە جیهان بە پێشەنگایەتی گەلی كورد و بیر و ڕامانی ڕێبەر ئاپۆ خولقێنراوە و دەیان هەزار شەهیدی بۆ دراوە.

بۆیە ئەركێكی ئەخلاقی ویژدانی و مرۆڤایەتیە كە بەرگری لەو دەسكەوتە مەزنەی مرۆڤایەتی بكرێت لە تەواوی گۆڕەپانەكانی سیاسی، سەربازی، چاندو كەلتوری، كۆمەڵایەتی، دیبلۆماسی و تەواوی شێوازەكانی تێكۆشان بۆ ڕووبەڕووبوونەی سیستەمی دەسەڵاتداری قازانج خواز و تێكدەری ژینگە و سەرچاوەی شەڕ و قەیرانەكانی جیهان، ئەو سیستەمە هار و دڕندەیە لە ئێستادا دەوڵەتی داگیركەری تورك هاندەدا بۆ دژایەتی كردنی ڕۆژئاوای كوردستان.

بۆ ئەو مەبەستە ڕۆژی ٢٣ تەموز بە پشتیوانی ٣٣ پارت و سازی ڕۆژئاوای كوردستان چەندین چالاكی و كەمپین و خۆپیشاندان بۆ پشتگیری  لە شۆڕشی ڕۆژئاوای كوردستان و سەپاندنی ناوچەیەكی دژەفڕین بەسەر ڕۆژئاوای كوردستان لە جیهاندا بەڕێوەدەچێت.

بۆیە خوازیارین لە گەلی كورد و گەلانی ئازادیخواز و تەواوی تێكۆشەرانی ئازادی و مرۆڤایەتی بەشداری ئەو چالاكیانە ببن كە لە زۆر شوێنی جیهان بەڕێوە دەچێت و لە هەمان ڕۆژیشدا كەمپینێكی هاشتاك بۆ دروست كردنی ناوچەی دژەفڕین بەڕێوە دەچێت لە جیهاندا بەشداری بەرفراوانتان كاریگەری بەرچاوی دەبێت لە پشتگیری بۆ ڕۆژئاوای كوردستان.

دەرچە میدیا پیرۆزبایی دەهەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوای كوردستان دەكات و پشتگیری تەواوی كەمپین و چالاكیەكانی دەكات

سەركەوتن سەركەوتن

دەرچە میدیا

١٩ تەموزی ٢٠٢٢

هاوبەشی :