فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی داگیركەری تورك لە تەلعەفەر لە ئوتومبێلێكدا پێنج كەسی شەهید كرد

292
0
هاوبەشی :

دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە ڕێكەوتی ١٧ستەموزی ٢٠٢٢، دووكاتژمێر لەمەوبەر سەرچاوەیەکی ئەمنیی ئاشكرایكرد، دەوڵەتی داگیركەری تورك لە پێشێلكاریە تاوانبارەكانی بەردەوامە بێگوێدانە مافەكانی مرۆڤ و نێودەوڵەتی، ئاسمانی عێراق بەكاردەهێنێت و تاوانی قڕكردن بە ئەنجام دەگەیەنێت، فڕۆكەیەكی بفڕۆکەوانی سوپای تورکی داگیرکەری لە سنوری پارێزگای نەینەوا ئۆتۆمبێلێکی بە ئامانج گرت بەهۆیەوە پێنج کەس شەهیدبوون کە ژنیشیان تێدابووە

بەگوێرەی ئەو سەرچاوە ئەمنیە، ئوتببیلەكە لە گوندی دیجلەی سەر بە شارۆچكەی تەلعەفەری پارێزگای نەینەوا بە فڕۆكەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە ئامانج گیراوە .

هاوبەشی :