پەدەكە ڕۆژنامەنوسێكی هۆڵەندی دەستبەسەر دەكات، دواتر دەیباتە فڕۆكەخانەی هەولێر بۆ دیپۆرت كردنەوە

228
0
هاوبەشی :

ئەمشەو چوارشەممە، ڕێكەوتی ١٣ تەموزی ٢٠٢٢ ڕۆژنامەنووسێکی هۆڵەندیی (فرێدریک گێردینک) زانیاری بەپەلەی لەسەر ئەكاونتی تویتەری تایبەت بەخۆی بڵاوكردەوە دەڵێت:  لە کاتیکدا دەیویست لە هەولێرەوە بجیتە ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن هێزەکانی پەدەکەوە دەستگیردەکرێت و دیپۆرتی وڵاتەکەی دەکرێتەوە.

ئەو ڕۆژنامەنووسە لە تویەتەكەیدا ڕایگەیاندوە: لە ئێستادا ئیدارەی هەولێر بردویانەتە فڕۆكەخانەی هەولێر بۆ دیپۆرت كردنەوە، دەڵێت ئەو ئیدارەیە  وەک کەسیکی نەخوازراو لە هەرێم مامەڵەی لەگەڵ دەکەن

فریدێرێک ڕۆژنامەنوسێکی هۆڵەندی ڕەخنەگرە، هەمیشە لە بەرامبەر پەدەكە هەڵوێستی وەرگرتوە بە تایبەتی ڕەخنەی لە هاوکاریەکانی پەدەکە بۆ دەوڵەتی تورک گرتووە.

هاوبەشی :