پەڕڵەمانتارێكی هاوپەیمانی ڕایگەیاند: دانوستان لەسەر پرسی نەوت و گاز لە حكومەتی ئایندەی عێراق جێگەی نابێتەوە

232
0
هاوبەشی :

پەرلەمانتارێکی سەر بەهاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگیی ڕایگەیاند، حکومەتی ئایندەی عێراق بەهیچ شێوەیەک لەسەر بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیی دانوستان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستاندا ناکات، بە ئاشكرا دەڵێت ئەو بڕیارانە بڕیاری دادگای فیدڕاڵین و كۆنكرێتین ناتوانرێت گۆڕانكاریی بەسر بهێنرێت بە هیچ جۆرێك جێگەی تانە لێدان نین

بەپێی ڕاگەیاندنەكانی عێراق (عەلی تورکی) پەڕلەمانتاری هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگیی لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “ئێمە لە حكومەتی ئایندەی عێراقدا پابەندین بە بڕیارەكانی ئەو بڕیارانە یەکلاکەرە ‌و تانەیان لێنادرێت، بەپێی ئەو بڕیارانە ناتوانرێت لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان دانوستان بکرێت لەسەر پرسی یاسای نەوت‌و غاز کە دادگاکە بەنایاسایی ناساندووە، ، له‌لە هەمان كاتدا ئەو بڕیارو یاسایانە گرنگن ‌و ناکرێت هەڵبوەشێنرێنەوە یان جێبەجێ نەكرێن”.

ئەو پەڕڵەمانتارە درێژەی بە قسەكانیدا وتی، “چوارچێوەی هومانگەیی بە هیچ جۆرێك  بڕیارەکانی دەسەڵاتی دادوەریی جێگەی ناكاتەوە لە دانوستانەکانی پێکهێنانی حکومەتی ئایندەی عێراق، لەبەرئەوە ئەوە کەمکردنەوەی شکۆی دادگای فیدراڵیی‌و بڕیارەکانیەتی ، لەگەڵ هیچ لایەنێكدا ناتوانرێت لەبارەی ئەو بڕیارانەوە دانوستان و گفتووگۆ بكرێت”.

هاوبەشی :