دوای کوژرانی سەرکردەیەكی داعش لە عەفرینی داگیر كراو بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئەمەریکایی، هەواڵگری تورکیا سەركردەیەكی دیاری داعشی لە گردە سپی بردە ناو تورکیا

295
0
هاوبەشی :

 

دەزگای هەوالگری تورکیای داگیركەر لە باكووری سوریا لە گرێ سپی (تەل ئەبیەض) سەرکردەیەکی دیاری گروپی تیرۆریستی داعشی گواستەوە بۆ ناو خاكی توركیا، ئەمەش دوای ئەوەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئەمەریكا سەركردەیەكی تری داعشی بە ناوی  ماهر ئەلعەقال لە شاری عەفرینی داگیركراوی ڕۆژئاوای كوردستان كردە ئامانج و ئەو سەركردە تیرۆریستیە داعشی كوشت.

فەرهاد شامی، بەڕێوەبەری ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات(قەسەدە) ئەمڕۆ سێشەممە، وتی: “زانیاری ئەوەمان بە دەست گەیشتوە كە هەواڵگری دەوڵەتی تورکیا، بۆ ئەوەی سەركردە تیرۆستیەكانی داعش لە هێرشی ئاسمانی ئەمەریكا بپارێزێت دەگوازێتەوە بۆ ناو خاكی توركیا، لەوانە سەركردەی تیرۆرست خالید ئەلعە قال، یەکێک لە دامەزرێنەرانی دەزگای ئاژانسی ئەلئەعماقی داعش و ئامۆزای ماهیر ئەلعەقال كە لە عەفرین لە لایەن هێرشی فڕۆكەكانی ئەمەریكاوە كوژرا.

هاوبەشی :