مەزڵووم عەبدی: هەڕەشەكانی دەوڵەتی تورك بە هەند وەردەگرین و ئامادەكاریمان بۆ كردوە

204
0
هاوبەشی :

وەڵامی چەند پرسیارێك كە RT لە مەزڵووم عەبدی كردوە

 – مەزلوم عەبدی گوتی دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت هێرش بکات، هەڕەشەکانی بە جددیی وەردەگرین، بەڵام ئەو شارەزاییەی کە پەیدامان کردووە لە شەڕەکانی عەفرین ، سەرێکانی و گرێ سپی، شەڕی ئەمجارە بۆ تورکان زۆر قورس دەبێت و درێژخایەن دەبێت، تەنها لە سنوری ئەو دەڤەرەی شەڕی لێدەقەومێت ناوەستێت، تەواوی سوریا دەگرێتەوە وتەنانەت دەرەوەی سوریاش.

– هەر یەکە لە ئەمەریکا وروسیا لەگەڵ تورکیا بە جیا ئیمزایان لەسەر ئیتفاقێک کردووە لە ساڵی ٢٠١٩ ، کە بە گوێرەی ئەم ئیتفاقە ، تورکیا نابێت هیچ هێرشێک بۆ ناو تورکیا بکات. بۆیە لەسەر هەر دولایە کە تورکیا بوەستێنن. ئەمەریکا پێیانراگەیاندوین کە ئەوان لە کەناڵەکانی خۆیانەوە نارەزایەتی ئەمەریکایان بە تورکیا گەیاندووە و روسیاش لەم رۆژانە وەزیری بەرگری سەردانی تورکیا دەکات بۆ باسکردنی ئەم مژارە، بەلام دەبێت لەسەر ئەرزیش هەر دولا، ئەمەریکاو روسیا دەستبەکاربن.

– بۆ گاز ونەوت کە لە ناوچەکانی ئێمەدا هەیە، هی هەموو گەلانی سوریایە، موڵکی گەلی سوریایە، بەلام پێویست دەکات چارەسەریی سیاسی بۆ ئەم مژارە هەبێت.کاتێ گەنم زۆر بوو لە دەڤەرەکەی ئێمە، دەماندا بە گەلانی سوریا کە لە ژێر دەسەلاتی حکومەتی سوریا، بەلام ئێستا بە هۆی وشکەساڵی بەشی خۆمان ناکات.

– لەگەڵ حکومەتی سوریا دانوستاندنی زۆر کراوە، نەگەیشوینەتە دەرئەنجام ، بەلام لەسەر بەرگریکردن لە خاکی سوریا هەماهەنگیمان دورستکردووە. بە بیر سورییەکانمان هێنایەوە کە لەداگیرکردنی عەفرین، تورکیا ئێوەی هەڵخەلەتاند کە گوایە دژی کورد دەیەوێت عەفرین داگیربکات، دواتر تەسلیمتان دەکەمەوە، دەرچوو نەک هەر تەسلیمی نەکرد بەڵکو دەیەوێت بیکاتە بەشێک لە تورکیا.

– تورکیا ئەگەر هێرش بکات، ئێمە ناتوانین ئاگاداری ئەو ١٠٠ هەزار لە چەتەی داعش وماڵباتەکانیان بین، بۆ ئەوان فورسەتێک دەبێت بۆ ئەوەی هەڵبێن وسەرلەنوێ داعش زیندوو ببێتەوە. ئەوەش داوای تورکیایە دەیەوێت داعش زیندوو بکاتەوە، کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبێت ئەو مەترسییە ببینێت. لە پیلانی زیندانی حەسەکە، دەرکەوت کە داعش بە هەماهەنگی تورکیا لە سەرێکانی پیلانەکەی بەڕێوەدەبرد.

  دەربارەی کێشەی نێوان عارەب وکورد، هیچ کێشە وگرفت نییە، ئەو ناوچانەی عارەبیان لێیە وئێمە ئازادمان کردووە، خۆیان بەڕێوەی دەبەن. ئەوی دەگوترێت تەنها پرۆپاگەندەی دەوڵەتی تورکیا وهەندێ لایەنن کە دەیانەوێت ئەو برایەتیە تێکبدەن. لە واقیعدا راست نییە. لە باکورو رۆژهەڵاتی سوریا ٨٠٠ هەزار خوێندکار هەیە کە نیوەیان شتێک کەمتر کوردن ئەوانە بەزمانی کوردی دەخوێنن ، ئەوانی دیکەش بە زمانەکانی خۆیان.

– لە پلانمان دا هەیە، هەڵبژاردن ئەنجام بدەین بۆ شارەوانییەکان و گرێبەستی کۆمەلایەتی، کە دەستوری لۆکالی بارۆسە، بەلام ناتوانم کاتەکەی بڵێم چ کاتێکە، کارکردنی ماوە تێدا بکەین. هەموو گەل لە پێکهاتە جیاجیاکان بەشداری دەسەڵات دەبن بۆ بەڕێوەبەرایەتی.کە ئەمەش پەیوەندییەکانی نێوان کورد وعارەب وگەلانی دیکە پتەوتر و بەهێزتر دەکات.

– هەڵبژاردن بۆ سەرۆککۆماری سوریا لە ئایندەدا، من شەرڤانێکم بۆ گەلی کورد تێدەکۆشم کە لەناو سوریا جێگە وپێگەی هەبێت.هەر لە ئاوابوونی شۆڕشی رۆژئاڤا لە شەڕدا بووین ، تاوەکو ئێستا وتادەگەینە ئامانجەکانمان کە بریتیە لە دەستبەرکردنی مافەکانی گەلی کورد لە چوارچێوەی سوریا.

لە پەیجی نیاز حامیدەوە وەرگیراوە

هاوبەشی :