بایک:میت لەسەر زانیاری پەدەکە کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات

297
0
هاوبەشی :

 

ڤیدێۆی تەواوی ئاخاوتنی بەڕێز جەمیل بایك

 

هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە جەمیل بایک ڕایگەیاند کە دەوڵەتی تورک ئەرک و فرسەتێکی گەورەی خستۆتە بەردەست میت بۆ لەناوبردنی کورد و وتی: ” میتیش لەسەر زانیاری پەدەکە کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات.

بایک، وتیشی: گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕۆژ بە ڕۆژ قورستر دەبێت و ڕایگەیاند، کە ئاکەپە – مەهەپە بۆ ئەوەی درێژە بە دەسەڵاتیان بدەن و و سیستەمی فاشیستی خۆیان بپارێزێن، فشار دەخەنە سەر ڕێبەر ئۆجالان.

بایک، تیشکی خستە سەر کاریگەری ڕێپێوانی ڕۆژانی ڕابردووی گەلیک کە لە پێناوی هەڵگرتنی گۆشەگیریدا بوو و وتی، دەوڵەتی تورک ویستی ڕێگری لە ڕێپێوانەکە بکات بەڵام شکستی هێنا. ڕێپێوانەکە سەرەڕای هەموو فشارێکیش بوێری بە هەموو کەسێک دا  و ئەو پەردەی ترسی دڕاند کە حکومەتی ئاکەپە – مەهەپە دروسیان کردووە.

بایک شەهید زیلانی بەبیرهێنایەوە کە لە ٣٠ی حوزەیرانی ١٩٩٦دا چالاکییەکی گیانبازی ئەنجامدابوو و وتی: “هەڤاڵ زیلان بەباشی لە هێڵەکە تیگەیشت کە ڕێبەر ئاپۆ پەرەی پێداوە و پراکتیکی کرد. هەڤاڵ زیلان بەباشی لە هێرشە قڕکارییەکانی دەوڵەت لە دژی بزووتنەوەکەمان، ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد تێگەیشت. قاڵبونەوەی کر لەسەر ئەوەی کە چۆن بەرامبەریان ڕادەوەستێت و چۆن پەیامێک بەگەل و تێکۆشەرانی بزووتنەوەکە بدات و ئەوەشی لە پراکتیکدا ئەنجام دا.  بۆیە شەهید زیلان بەو پراکتیکەی خۆی، بووە پێوەری ئەم بزووتنەوەیە و گەلان. هەروەها تێکۆشەرانی ئەم بزووتنەوەیە لەسەر بنەمای ئەو هێڵی گیانبازییە لە زاپ. ئاڤاشین و مەتینا لە بەرزترین ئاستدا ئەو هێڵی گیانبازییە نیشان دەدەن.

بایک بەبیری هێنایەوە کە دەوڵەتی تورک ڕۆژانە هێرش دەکاتە سەر باکور، باشور و ڕۆژئاوا. ئەوەشی وت کە پەدەکە ڕۆڵی لە کۆمەڵکوژی شەهید فەرهاد شبلی و هاوڕێکانی هەبووە. بایک ئاماژەی بەوە کرد ئەگەر پەدەکە زانیاری هەواڵگری دەستەبەر نەکردایە، میت نەیدەتوانی بەو جۆرە کۆمەڵکوژیە ئەنجام بدات و وتی” پەدەکە و دەزگا هەواڵگرییەکەی ( پاراستن ) لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و هەرێمەکانی دەرەوە ئەو هەرێمانە، هەروەها دەربارەی هەڤاڵان، بەتایبەتی هەڤاڵانی بەڕێوەبەر، جێگە، ماڵ و ئۆتۆمبێلەکانیان، زانیاری کۆدەکەنەوە  و دەیدەنە دەزگای هەواڵگری دەوڵەتی تورک- میت. میتیش بە پێی ئەو زانیاریانە، هێرش و کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات. ئەگەر پەدەکەو پاراستن هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی تورک نەکەن، تورکیا ناتوانێت یەک هەنگاو نەک لە کەلار، بەڵکو لە هیچ جێیەکی باشوری کوردستان بنێت”

بەشی یەکەمی چاوپێکەوتنەکەی هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوبەری کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە جەمیل بایک لەگەڵ ANF بەم شێوەیەیە:

گۆشەگیری قورسکراو لەسەر ڕێبەر گەلی کورد عبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە. هیچ زانیاریەک لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان نیە، هەمیشەش سزای دسپلینی بۆ دەربڕنەوە. ئامانجی ئاکەپە-مەهەپە لەو گۆشەگیریە چیە ؟ کاردانەوە لە بەرامبەر گۆشەگیری بەردەوامە. یەکێک لەو کاردانەوانە ڕێپێوانی گەملیک بوو. ئێوە ئەو ڕێپێوانە چۆن هەڵدەسەنگێنن، هەڵوێستی گەل لەبەرامبەر گۆشەگیری چۆن  دەبینن؟

ڕێپێوانی گەملیک لە دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدرا. دەوڵەتی تورک ویستی ڕێگری لە ڕێپێوانەکە بکات، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو. لەبەر ئەوە رێپێوانەکە کاریگەریەکی گەورەی هەبوو. بەم بۆنەیەوە سڵاو و ڕێزمان لە  هەموو ئەو کەسانەی بەشداری  ڕێپێوانی گەملیک بوون و ئەوانەی ڕەنجیان دا بۆ ئەنجامدانی. پەردەی ترسی کۆمەڵگەی لە حکومەتی ئاکەپە – مەهەپە بەم ڕێپێوانە شکێنرا، بوێری بە هەموو کەسێکدا. دوای ڕێپێوانەکە، هەم گفتوگۆی ئەرێنی و هەم ئەو گفتوگۆیانەی خزمەت بە شەڕی دەروونی دەکەن، بەڕێوەچوو. بەڵام ئەوەش هێز و کاریگەریی ڕێبەر ئاپۆ نیشان دەدات. ئەگەر کاریگەری ئەو نەبووایە، گفتوگۆی بەو شێوەیە ئەنجام نەدەدرا.

هۆکاری خۆی هەیە کە گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ ڕۆژ بە ڕۆژ قورستر دەکرێت. ئاکەپە – مەهەپە بۆ درێژەدان بە دەسەڵات و بەردەوامیدان بە سیستەمی فاشیستیی خۆیان بەردەوامن لە گۆشەگیرن. ئاکەپە – مەهەپە فشار لەسەر ڕێبەر ئاپۆ دەکەن بۆ ئەوەی درێژە بە دەسەڵاتی خۆیان بدەن و سیستەمی فاشیستی خۆی بپارێزێن. ڕێبەرایەتی ئەمە قەبووڵ ناکات و بەرخودانی دەکات. دەیانەوێت ئیرادەی ڕێبەر ئاپۆ بشکێنن، بۆیە گۆشەگیری زیاتر قورستر کردەوە. ڕێبەر ئاپۆ حەقیقەتێکی هەیە، لەبەرئەوەی کە بۆ ئازادی گەلی کورد، بۆ ئازادی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین تێدەکۆشێت، دیل کرا. هەمو کاتێک، ڕێبەر ئاپۆ کاتێ لە دەرەوەی وڵات بوو و هەم دوای ئەوەی دیل کرا، دیموکراتیزەبوونی تورکیا و لەسەر ئەو بنەمایەش چارەسەری پرسی کورد بە بنەما گرت. ڕێبەر ئاپۆ داکۆکی لەو بەهایانەی کرد کە لە تورکیا لە لایەن شۆڕشگێڕان، سۆسیالیستەکان و هێزە دیموکراسیخوازەکانەوە خوڵقێنراون، ئەو بەهایان پاراست و فراوانی کرد.

ڕێبەر ئاپۆ لە پێناوی دیموکراسی و ئازادی دا تێدەکۆشێت

ئەگەر بەهاکانی دیموکراسی لە تورکیا زیندوو کراوەتەوە، ئەوە ڕێبەر ئاپۆ ڕۆلێکی زۆر گەورەی لەوەدا هەیە. ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت پەرە بە سیستەمێکی دیموکراتی بدات لە تورکیا. لەو سیستەمەدا دەیەوێت کێشەی هەموو گەلان و گەلانی بیروباوەڕ جیاواز چارەسەر بکات. هەر لەو پێناوەشدا تێدەکۆشێت. ئاکەپە – مەهەپە دژی دیموکراسیین و هەموو دەرفەتەکانی تورکیا بۆ درێژەدان بە سیستەمی فاشیستی خۆی بەکاردێنن. گەورەترین بەربەستی بەردەمی ئاکەپە – مەهەپە ڕێبەر ئاپۆیە. بۆیە لە ئیمراڵی شەڕی دەروونی بەڕێوەدەبەن. ئاکەپە – مەهەپە دەیانەوێت فاشیزم بسەپێنێن و کەسێکی ئەوەش نەکات بە تەواوی لەناوی دەبەن. ڕێبەر ئاپۆ لە دژی ئەوە دەوەستێتەوە و لە پێناوی دیموکراسی و ئازادیدا تێدەکۆشێت. لە ئیمراڵی شەڕ لەسەر ئەم بنەمایە بەردەوامە. ئەو شەڕەی حکومەتی ئاکەپە – مەهەپە لە دژی کورد، لە دژی گەلانی تورکیا، سۆسیالیست و هێزە دیموکراسیخوازەکان و ئازادییەکان بەڕێوەی دەبەن، لە ئیمرالی دەستپێدەکات.

گەلەکەمان باش لەوە تێگەیشتوون و هەرچی سۆسیالیست و ڕۆشنبیرانی تورکیایە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ باشتر لەوە تێدەگەن. هەروەها گەلانی تورکیا هەرچەندە پرۆسەیەکی هێواشیش بووبێت بەڵام لەوە تێگەیشتوون. بۆ ئەوەشە پێویستە هەمووان دژی گۆشەگیری ڕاوەستنەوە. ئەوانەی بڵێن ئێمە دژی ئاکەپە – مەهەپەین و دەمانەوێ سیستەمی کۆماری دیموکراتی لە تورکیا بونیاد بنێین و پرسەکە بەرێبازێکی دیموکراتیانە چارەسەر بکەین، پێویستە لە دژی گۆشەگیری بوەستنەوە. ئەمڕۆ پێوەری دیموکراسی و ئازادی ڕاوەسانەوەیە لە دژی گۆشەگیریی. ئەمە بۆ ئەوەیە کە دەنگی ڕێبەر ئاپۆ بگاتە هەموو کەسێک. ئەوەی دژ بە گۆشەگیری نەبێ، ناتوانێ بڵێ من دیموکراتم، سۆسیالیستم، لە دژی فاشیزمم و پەرە بە دیموکراسی دەدەم لە تورکیا.

٢٦ مین ساڵیادی چالاکیی گیانبازییەکەی شەهید زیلان ٣٠ی حوزەیرانی ١٩٩٦ بوو. ئەو هێڵی فیداییەی بە پێشەنگایەتی شەهید زیلان پەرەیسەند، چۆن لە بزوتنەوەی ئازادیی پێک بێت ؟ چۆن بە چۆن فیداییەتیەک بدرێت ؟

ڕێبەر ئاپۆ بزووتنەوەیەکی فیدایی لە کوردستان دامەزراند، چونکە هیچ شتێک جگە لە فیداییەتی هیچ شتێک ناتوانێت وەڵام بێت بۆ ئەوەی لەکوردستان کراوە، نەیدەتوانی گەلی کورد لە مردن بگەڕێنێتەوە و بژێنێتەوە. هەر بۆ ئەوەش لە سەرەتای بزووتنەوەکە تا ئێستا، خەبات لەسەر بنەمای قوربانیدان پەرەی سەندووە، شەڕڤانانی ئەم بزووتنەوەیە و گەلی کورد هەموو ڕۆژێک خۆیان فیدا دەکەن. هەڤاڵ زیلان بەباشی لەو هێڵە تیگەیشت کە ڕێبەر ئاپۆ پەرەی پێداوە و پراکتیکی کرد. هەڤاڵ زیلان بەباشی لە هێرشە قڕکارییەکانی دەوڵەت لە دژی بزووتنەوەکەمان، ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد تێگەیشت. قاڵبونەوەی کر لەسەر ئەوەی کە چۆن بەرامبەریان ڕادەوەستێت و چۆن پەیامێک بەگەل و تێکۆشەرانی بزووتنەوەکە بدات و ئەوەشی لە پراکتیکدا ئەنجام دا.  بۆیە شەهید زیلان بەو پراکتیکەی خۆی، بووە پێوەری ئەم بزووتنەوەیە و گەلان. هەروەها تێکۆشەرانی ئەم بزووتنەوەیە لەسەر بنەمای ئەو هێڵی گیانبازییە لە زاپ. ئاڤاشین و مەتینا لە بەرزترین ئاستدا ئەو هێڵی گیانبازییە نیشان دەدەن.

ئەگەر بمانەوێت لە هێڵی ئەو تێکۆشەرانە تێبگەین، دەبێت هێڵی ڕێبەر ئاپۆ باش بناسین. ئەگەر لەو هێڵە باش تێبگەین، تێکۆشان لەسەر بنەمای فیدایەتی پەرەدەسەنێت. زۆرجار تێگەیشتنی هەلە هەیە لەو هێڵە فیداییەی کە ڕێبەر ئاپۆ پەرەیپیداوە. ئەو تێگەیشتنەی لەسەر بنەمای فیداییەتی چالاکی بکات و بمرێت، ڕاست نییە. ڕێبەر ئاپۆ لە دژی فەلسەفەی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر ڕاوەستاوە کە لە کوردستان پەرەی سەندووە، ئەو فەلسەفەیەی لەلایەن دوژمنەوە سەپێنراوە، فەلسەفەی مەرگە،  چونکە ئەوەی بەسەر گەلەکەماندا هێنایان ئەوە بوو کە خەڵک بڵێت: “خودا گیانمان بستێنە و ڕزگارمان بکە ” واتە ئەوان چارەسەرێکیان لە مردندا بینی، چونکە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە کۆمەڵگەی ئێمەدا پەرەی بە فەلسەفەی مەرگ دابوو. ڕێبەر ئاپۆ ، لە دژی ئەوە، پەرەی بە فەلسەفەی ژیان دا. بەو فەلسەفەیە دژی داگیرکاری و کۆمەڵکوژی وەستایەوە، ئەم فەلسەفەیە گەلی کوردی لە نوێنی مەرگ هەستانەوە.

هیچ بەرخۆدەرێک، لەو بەرخودانەی ڕێبەر ئاپۆ گەورەتر نیە، چونکە هەموو ژیانی خۆی لە پێناوی ئازادی گەلدا بەخت کرد، لە پێناوی دیموکراسی و ئازادیدا دەژی. ئەو جگە لەوە ژیانێکی تری نیە. ژیانێکی نائازاد و نادیموکراتی بۆ گەل حەرام کرد. لەسەر ئەو بنەمایە پەرە تێکۆشانێکی مێژوویی دا، چونکە هەڤاڵ زیلانیش بەباشی لەو هێڵە تێگەیشتبوو ،چالاکیەکی فیدایی ئەنجامدا. لەبەر ئەوەیە زیلان ئەمڕۆش دەژی. ئەوەی هێڵی بەرخۆدانی زیندوو هێشتۆتەوە، بزوتنەوە، تێکۆشەران و گەلەکەمانە.

لە ١٧ ی نیسانی ٢٠٢٢ ەوە لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا شەڕی سەخت لەئادارایە. لە شەڕدا دۆخی دوایی چۆنە و بەرخودانی گەریلاکانی هەپەگە – یەژا ستار چۆن هەڵدەسەنگێنن؟ پەیامت بۆ ئەو گەریلایانەی لە زاپ، ئاڤاشین و مەتین شەڕ دەکەن چییە ؟

شەڕێکی گەورە لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لەئارادایە. ئاکەپە – مەهەپە دەسەڵاتدارێتی شەڕە. لە تورکیا یاسایەکی نەنوسراو هەیە، کێ لە دژی گەلی کورد شەڕ بکات، دەتوانێت جڵەوی دەسەڵات بگرێتە دەست. جگە لەوە مەحاڵە. ئەگەر حکومەتی داهاتوو لەشەڕی دژی گەلی کورد سەرنەکەوێت، ناتوانێت بەرگە بگرێت. دەسەڵاتدارێتی ئاکەپە – مەهەپەش هەموو دەرفەتەکانی تورکیا بەکاردێنێت بۆ ئەوەی ئەو ئەرکە بەجێبێن کە پێیان دراوە، چونکە ئەگەر نەتوانێت بزووتنەوەی پەکەکە و گەریلا لەناوببات، ناتوانێت ئەو کۆمەڵکوژیە تەواو بکات، بەو پێیە ناتوانن لە دەسەڵاتدا بمێننەوە، تەنانەت دەکەونە بەر لێپێچینەوە. ئەوانە زۆر باش ئەوە دەزانن. بۆیە بەهەموو شێوەیەک هێرش دەکەنە سەر ڕێبەر ئاپۆ، پەکەکە و گەریلا و گەلی کورد. بەم شێوەیە دەیانەوێت درێژە بە سیستەمی فاشیستی خۆیان بدەن و تورکیا بۆ کورد و گەلانی دیکە، ڕۆشنبیر، نوسەر و هونەرمەند و هێزە سۆسیالیست و دیموکراتەکان بکەنە زیندان.

بۆیە بە هەموو شێوەیەک هێرش دەکەن، ئەخلاق، یاسای شەڕ و دەستوور و یاسا نێودەوڵەتییەکان وەلاوەناوە. شەو و ڕۆژ کار بۆ لەناوبردنی پەکەکە و گەلی کورد دەکەن. هەر کەسێکیش کە خزمەتیان نەکات وەک خیانەتکار رایدەگەیەنن. سیاسەتێکی بەو شێوەیە پەیڕەو دەکەن. هەموو ئەو تەکنیکانەی ناتۆ پێی داون، بەکاردێنن.  بەوەشە ناوەستن، چەکی کیمیایی، چەکی ئەتۆمی تاکتیکی، بۆمبی تەرمۆباری بەکاردێنن. شەو و ڕۆژ بەبێ پسانەوە هێرش دەکەن و دەیانەوێ بەو شێوەیە ئەنجام بەدەست بێنن. ئەگەر سەرەڕای بەکارهێنانی ئەو هەموو چەکانە، کەس دەنگی لێوە نەیەت، ئەوە لە بەهێزی دەوڵەتی تورکەوە نایەت، بەڵکو لە هەندێک دەوڵەتەوەیە کە  ئەو هەموو چەکانە دەدەنە دەوڵەتی تورک و دەوڵەتی تورک بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاردێنن. هەروەها بەڵێنیان بە دەوڵەتی تورک داوە کە لەکاتی بەکارهێنانی ئەو چەکانەدا دەنگیان لێوەنەیەت. دەسەڵاتدارانی تورکیا ئەو چەکانە بەڕادەیەکی بێسنور بەکاردێنیت چونکە مۆڵەتیان پیداون.

دەوڵەتی تورک پێوەرەکانی شەڕ پێشێل دەکات

لەڕاگەیاندنەکاندا ئاماژە بەوەکراوە کە چەکی کیمیایی بەکارهاتووە و تەقینەوە ڕوویداوە، بەڵام کەس نازانێت ئەم تەقینەوانە چین، بەڵام ئەو تەقینەوانە بۆچی و چۆن ڕوویداوە دەبێ بۆ ڕای گشتی ڕوون بکرێتەوە.  ئەو بۆمبانەی کە دەوڵەتی تورک بەکاریان هێناوە بۆمبی ئاسایی نین. ئەو شوێنانەی لێی دەتەقنەوە وێرانی دەکات و هەرچی لە ئەشکەوتەکاندا هەیە، دەکوژێت. واتە دەوڵەتی تورک شەڕێکی ئاسایی دژی گەریلاکان ئەنجام نادات، یاساکانی شەڕ، پێوەر و ئەخلاقی شەڕ پێشێل دەکەن، دەیانەوێ بە هەموو چەکێکی قەدەغەکراو ئەنجام بەدەست بهێنێنن. گەریلا لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا بەشێوەیەکی قارەمانانە و فیداییانە شەڕ دەکەن. بەرخۆدانێکی مێژوویی دەکەن، گەریلا ئامانجی دەوڵەتی تورک دەزانێت، بۆیە بە گیانی خۆی وەک قەڵغانێک، لە دژی دەوڵەتی تورک و چەکی کیمیایی ، شەڕ دەکات. ئەوانە چەک و دەرفەتی گەورەیان لە بەردەست نیە، بەڵام گەریلا لە هەلومەرجێکی سەختدا داستان تۆمار دەکەن و لە دوژمن دەدەن.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر واقی وڕماوە و نازانێت چی بکات، چونکە گورزی گەورە بەردەکەوێت. ئەمەش لەخەڵکی تورکیا و کۆمەڵگە دەشارێتەوە، نایانەوێت کەس بە لاوازیی ئەوان بزانێت، ژمارەیەکی زۆر سەرباز دەکوژرێن، بەڵام لە ڕاگەیاندنەکاندا باسیان ناکرێت، چونکە دەوڵەتی تورک حکومەتی ئاکەپە – مەهەپە هەموو لایەکی ئاگادارکردووەتەوە کە ئەو کوژراوانە ڕانەگەیەنن. ئەگەر کەسێک بڵاوی بکاتەوە لەناو دەبرێت. بەو شێوەیە ئەو شتانە دەشارنەوە کە لە زاپ، مەتینا و ئاڤاشین ڕوودەدات.  بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی و ڕێزی خۆم ئاراستەی گەلی کورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و فیداییەکانی زپ ، مەتینا و ئاڤاشین دەکەم. ئەوانە تەنیا بۆ گەلی کورد و پەکەکە تێناکۆشن، بەڵکو بۆ هەموو مرۆڤایەتی شەهید دەبن. بەڕێزەوە یادی هەمووی شەهیدانی گەلی کورد و مرۆڤایەتی دەکەمەوە، ئەو شەهیدانە بەگیانی خۆیان بەهای گەلی کورد و مرۆڤایەتی دەپارێزن. بە تێکۆشانەکەیان هێز بە گەل دەبەخشن. ئەو قارەمانانە رۆڵێکی مێژوویی دەگێڕن.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەری، هێرش دەکاتە سەر چەندین ناوچەی وەک مەخمور، شەنگال، باشور و هەروەها هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، فەرهاد شبلی لە هێرشەکەی کەلار شەهید بوو، ئایا دەوڵەتی تورک دەتوانێت بەبێ هاوکاری هەواڵگری، ئەو هێرشانە ئەنجام بدات؟ کێ پشتگیری دەوڵەتی تورکیا دەکات؟ ئاستی کاردانەوەکانی لایەنە سیاسییەکانی باشور و دەوڵەتی عێراق بۆ ئەم هێرشانەیە چیە؟

بە ڕێزەوە یادی فەرهاد شبلی و ئەوانەی لەگەڵیدا شەهید بوون، دەکەمەوە. فەرهاد شبلی یەکێکە لە پێشەنگەکانی شۆڕشی ڕۆژاڤا، ئەو خزمەتێکی گەورەی کرد بۆ گەلەکەمان لە ڕۆژاڤا کرد. تەواوی ژیانی بۆ ئازادی گەلی کورد تەرخان کرد، بۆ خزمەتی گەلەکەی گیانی فیدا کرد، لە دژی داعش شەڕی کرد،  ئەگەر داعش کە شەرمەزاریەکی = گەورەیە بۆ مرۆڤایەتی لەناوچووە یان لاواز بووە، ئەوە، پێویستە کار و خەباتی هەڤاڵ فەرهادەوە لەو بارەیەوە ببێنرێت. کاتێک شەهید بوو گەلەکەمان لە ڕۆژاڤا زۆر شکۆدارانە خاوەنداری لە شەهید فەرهاد کرد نەک هەر گەلی کورد، هەموو ئەو گەلانەی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەژین، ئەوە خزمەتی هەڤاڵ فەرهاد بۆ ئەو کەسانە دەسەلمێنێت.

میت بە هاوکاری پەدەکە کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات

دەوڵەتی تورک ڕۆژانە هێرش دەکاتە سەر باکور، باشور و ڕۆژئاوا بە ئاشکرا دەڵێت: “ئەوەی کە بۆ ئازادی گەلی کورد تێدەکۆشێت، دوژمنی منە” چونکە دەیەوێت لە ڕەگ و ڕیشەوە کورد لەناوببات، بۆیە هەموو کەسێک کە بۆ کورد تێدەکۆشێت دەکرێتە ئامانج. هێزی دەوڵەتی تورک بەس نیە بۆ بۆ ئەوەی لەناوچەی کەلار شەهید فەرهاد و هەڤاڵەکانی شەهید بکات. ئەگەر پەدەکەو دەزگا هەواڵگرییەکەی پەدەکە( پاراستن) و ئەوانەی هاوکاریان دەکەن، زانیاریان بەمیت نەدایە، ئەوا میت نەیدەتوانی بچێتە کەلار و کۆمەڵکوژییەکی لەو شێوەیە ئەنجام بدات. گەلەکەمان ئەمە بە باشی دەزانن. هەواڵگری پارتی و پارتی، لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و هەرێمەکانی دەرەوە ئەو هەرێمانە، هەروەها دەربارەی هەڤاڵان، بەتایبەتی هەڤاڵانی بەڕێوەبەر، جێگە، ماڵ و ئۆتۆمبێلەکانیان، زانیاری کۆدەکەنەوە  و دەیدەنە دەزگای هەواڵگری دەوڵەتی تورک- میت. میتیش بە پێی ئەو زانیاریانە، هێرش و کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات. ئەگەر پەدەکەو پاراستن هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی تورک نەکەن، تورکیا ناتوانێت یەک هەنگاو نەک لە کەلار، بەڵکو لە هیچ جێیەکی باشوری کوردستان بنێت”

دەوڵەتی تورک، کار و دەرفەتێکی گەورەی خستۆتەبەردەستی میت بۆ لەناوبردنی گەلی کورد. میت هەروەها ئەو کۆمەڵکوژیانە بە هاوکاری پەدەکەئەنجام دەدات. لە لە باکوریش هاوکاریان دەکەن و لە ڕێگەی ئەوانە هێرشەکان ڕێک دەخەن. هەڵوێستی دەوڵەتی عێراق بەبەرچاوەوەیە. هیچ هەڵوێستێک لە دژی دەوڵەتی تورک نیە. دەوڵەتی تورک باشور داگیر دەکات و لە هەموو شوێنێک بنکەی سەربازی دروست دەکات و کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات بەڵام هیچ دەنگێک لە کاربەدەستانی دەوڵەتی عێراقەوە نایەت. ئەمەش بەو مانایە دێت کە ئەوانە شەریکن لەو کۆمەڵکوژییانەدا، بۆیە بێ دەنگن. ئەگەر کاردانەوەیان هەبێت بەرامبەر بە کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک لە باشور و عێراق دەبێت دژی ئەوە بوەستنەوە. بەڵام بێدەنگن، مانای ئەمە ئەوەیە کە کردەوەکانی دەوڵەتی تورک بە ڕاستی دەبینن، بێگومان گەلانی عێراق و چەند لایەنێک دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیان بەڵام دەبێت فشار بخەنە سەر حکومەتەکەیان، ئەگەر فشار بخەنە سەر حکومەت ناتوانێت بەم شێوەیە بێدەنگ بێت، چونکە مەترسیی گەورە لەسەر عێراقیش هەیە.

مەترسییەکە لەسەر باشور و عێراق گەورەتر دەبێت

پەدەکەلە باشور بێدەنگە و حکومەتیش بێدەنگە، پەدەکەحزبەکانی لە باشور خستۆتە ژێر فشارەوە، هەم دەوڵەتی تورک و هەم پەدەکەفشار بۆ حزبەکانی باشور دێنن بۆ ئەوەی لە دژی داگیرکاریی بێدەنگ بن. هەرکەسێکی کە پێیوایە بۆ گەلی کورد، بۆ دیموکراسی و ئازادی تێدەکۆشێت، دەبێت لە دژی ئەو داگیرکارییە هەڵوێست نیشان بدات. واتا پێویستە فشار بخرێتە سەر پارتی دیموکراتی کوردستان.  ئەو کاتە ڕۆڵی خۆیان بۆ گەلی کورد و مرۆڤایەتی دەبینن. هەندێک بە لێدوان کاردانەوە نیشان دەدەن. بەڵام دەبێت بەهێزتر بێ، ئەگەر بوترێت: “ئەم هێرشانە تەنها دژی پەکەکەیە” ئەوە خۆی هەڵخەڵەتێنێت، هۆکارگەلێک هەیە کە ئەمڕۆ میت لە دژی پەکەکە کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات، چونکە پەکەکە بە گەورەترین بەربەست بۆ ئامانجەکانیان دەزانن، بەڵام ئەمە بەو واتایە نایەت کە بە پەکەکەوە سنوردار دەبێت، هەڕەشەکانی سەر باشور و تەنانەت عێراق هەموو ڕۆژێک لەزیادبووندایە، بەم مانایەیە داوا لە لایەنە عێراقییەکان و گەلانی عێراق و لایەنە سیاسییەکانی باشور دەکەم، لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بوەستنەوە، ئەگەر ئەمڕۆ هیچ کاردانەوەیەک لە بەرامبەر داگیرکاریدا نەبێت، ئەوا سبەینێ توشی گورزی گەورەتر دەبن.

ئەوەی میت لە تورکیا و باکوری کوردستان کردی، لە باشوور هەمان شت دەکات، هەڕەشە لە نیشتمانپەروەران، لە خەڵکی تێکۆشەر دەکەن، پارە بۆ خۆبەدەستەوەدان پێشکەش دەکەن، سیخوڕی بەسەر گەنجاندا دەسەپێنن، ئەم کارەی میت مانای چیە و کۆمەڵگە لە دژی ئەوە خاوەن چ هەڵوێستێک بێت؟

هێرشی قڕکردن لە دژی بزووتنەوەکەمان، لە دژی گەلەکەمان ئەنجام دەدرێت، لەم سیاسەتەدا دەوڵەتی تورک و حکومەتی ئاکەپە – مەهەپە ڕۆڵێکی گەورەیان بە میت داوە. میت سیاسەتی جینۆساید پەیڕەو دەکات. میت ناوەندێکی تایبەتی شەڕی دەروونییە، میت بە تایبەتی، شەڕی دەروونی بەڕێوەدەبات، کۆمەڵکوژی جەستەیی لەسەر بنەمای شەڕی دەروونی تایبەت ئەنجام دەدات. ئەمە لە باکوور، ڕۆژئاوا، باشوور و ئەوروپاش دەکات. لەم کوشتارانەدا لەبەرئەوەی میت ڕۆڵێکی وەهای گێڕاوە، دەوڵەت دەرفەتێکی زۆری خستۆتە بەردەستی. میت بەم دەرفەتانە کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات. میت تەکنیکێکی بەهێزی هەیە و سوود لەوە وەردەگرێت.

بارزانی گەورەترین هاوکاری میتە. هەموو کەس ئەمە دەزانێت. ئەگەر بارزانی لەگەڵ میت هاوکاری نەکردبا ئەوا ئەمڕۆ بارودۆخی گەلی کورد زۆر باشتر دەبوو. چونکە کورد دەتوانێت بە دەرفەتەکانی خۆی ژیانێکی باش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا فەراهەم بکات. پەدەکەو بارزانی ڕێگری لەوە دەکەن، خزمەتی دەوڵەتی تورکیا دەکەن، بۆیە کۆمەڵگەی کورد ڕۆژ بە ڕۆژ ڕووی ڕاستەقینەیان دەبینێت. هەروەک چۆن دەوڵەتی تورک، حکومەتی ئاکەپە – مەهەپە، بارزانی و پەدەکەئاشکرا بوون، میت تەلەفۆن بەکاردێنێ. لەسەر ئەم بنەمایە تیمێکیان پێکهێناوە بەشێک لەو تیمە لە باکوورن، هەندێک لە باشوور و هەندێکیش لە ڕۆژئاوان، بەو شێوەیە کار دەکەن یاسا، ماف و ئەخلاقیان پێشێل کردووە.

مرۆڤبوون و ناموسی کوردی وڵاتپارێز دەبێ نەگۆڕریتەوە بە پارە

بەتایبەتی لەسەر تەلەفون خۆیان دەگەیەننە کەسانی نیشتمانپەروەر، ئەو کەسانەی خاوەن شەهیدن، کاسبکار و ئەوانەشی لە دژی دەوڵەتی تورک تێدەکۆشن، بە هەڵوێستی نەرم تەکلیفی پارەیان لێدەکەن، دەلێن کارتان بۆ پەیدا دەکەین، ئەگەر تاوانتان کردبێ ئەوە دەیسڕینەوە، دەڵێن گوایە کێشەمان لەگەڵ کورد نییە، لە دژی پەکەکەین، ئەگەر پەکەکە لەناوببەین، ئەوە سەرەتان ئاسوودە دەبێ. ئەوا کێشەی کورد چارەسەر دەکەین، دەیانەوێت ناکۆکی لە سەری هەموو کەسێکدا دروست بکەن، دەیانەوێت ئەو پەیامە بدەن کە ئێمە دۆستی کوردین و دوژمنی پەکەکەین.  بەم شێوەیە ئامانجیان ئەوەیە کە گەلی لە پەکەکە دوور بخەنەوە. ئەوانەی خزمەتیان ناکەن هەڕەشەی کوشتنیان لیدەکەن. دەڵێن: “ئەگەر ئێوە لە بەرامبەر پەکەکە و ئەو گەریلایانەی خزمەتیان دەکەن ڕانەوەستن، ئەوا لەناوتان دەبەین”. لەگەڵ خێزانەکانیان قسە دەکەن، هەڕەشەیان لێدەکەن، دەڵێن” خزمەکانتان بهێننەوە، ئەگەر ئەوەتان نەکرد، تۆ دەکوژین” ئەگەر بەشداری تێکۆشان بکەن، ئەوە لەکار دەردەکرێن و دەستگیر دەکرێن، هەمیشە لەژێر فشاردان، شەڕێکی دەروونی تایبەت پەیڕەو دەکەن. ئامانجیان ئەوەیە کە سەری خەڵک تێکەڵ و پێکەڵ بکەن و لە بزووتنەوەکەی دووربخەنەوە و لە دژی گەلی کورد بەکاریان بێنن.

بۆ ئەوەش هەموو کەسێکی بەخۆی دەڵێ کوردم، نیشتمانپەروەر، دیموکراتخواز، سۆسیالیستم، دژی فاشیزمم و نامەوێت لە بەهاکانی مرۆڤایەتی دووربکەومەوە، کاتێ میت پەیوەدنیان پێوە دەکەن، دەبێ قسەیان لەگەڵ نەکەن، دەبێ هەڵوێستی توندیان لەبەرامبەر نیشان بدەن و تەلەفۆنیان بەسەردا داخەنەوە و دەبێت هاوڕێ و دراوسێکانیان لە دژی میت وشیار بکەنەوە، دەبێ پێیان بڵێن کە میت کارێکی وا دەکات و هەموو کەس دەبێ وریا بێت. میت هەموو کەسێک فریو دەدات، نەک تەنها فریو دەدات، بەڵکو دەبێتە هۆی شتی زۆر زۆر خراپ. نابێت گەلەکەمان لە ژێر کاریگەری ئەواندا بێت و نابێ داواکارییەکانیان قبوڵ بکەن. دەبێ وڵاتپارێزان خۆیان بەو پارەیە نەگۆڕنەوە کە میت بەرێی هەلی ئابووری دەیخاتە بەردەستیان. ناموسی نیشتمانپەروەری بە پارە ناگۆڕرێتەوە. ئەو شەڕەی میت بەرپای کردووە بەشێکە لە سیاسەتی جینۆساید، بەم شێوەیە دەیەوێت بزووتنەوەکە لەناوببات و کورد جینۆساید بکات. گەلەکەمان دەبێت ئەم ڕاستییانە بزانن، خۆیان لە دژی میت ڕێکبخەن و هەموو کەس لە دەوری خۆیان ڕێکخستن بکەن. ئەگەر هەموو کەسێک بە بوێری و ئیرادەوە دژی میت ڕاوەستێت، میت ناتوانێت شەریک ببینێتەوە و سیخوڕی و کۆمەڵکوژی بسەپێنێت.

هاوبەشی :