ئەمڕۆ یەك سال تێپەڕ دەبێت بەسەر تەمەنی دەرچە میدیادا

286
0
هاوبەشی :

ئەمڕۆ یەشەممە، ٣ تەموزی ٢٠٢٢، یەك ساڵ تێپەڕ ئەبێت بەسەر تەمەنی دەرچە میدیادا لە كاریی میدیای كوردیدا، بۆ ئەو مەبەستە پیرۆزبایی لە گەلی وڵاتپارێزی كورد و تەواوی ئازادیخوازان لە جیهان دەكەین.

ئێمە دەزانین كەموكوڕیەكی زۆرمان هەبووە بەڵام ڕاستگۆیانە و زۆر وڵاتپارێزانە لەخزمەت گەلی خۆماندا بەو تواناكەمەی هەبووە هەواڵەكەنمان ڕاگەیاندوە و بڵاومان كردۆتەوە.

بۆیە دەرچە میدیا داوا لە نووسەران و ڕووناك بیران دەكات بە نوسینە وڵاتپارێزیەكانیان كە خاوەنداری لە دۆزی ڕەوای نەتەوەیمان دەكات هاوكاریمان بكەن، لە هەمان كاتدا داوا لە گەلی خۆمان ئەكەین لە ئازادیخوازان و خەمخۆرانی وڵات لە هەر دەنگوباسێك و هەواڵێكی بەپەلە ئاگادارمان بكەنەوە و  ببنە هێز و توانا بۆ دەرچە میدیا.

گەلی خۆمان ئاگادار دەكەینە كە لە فەیس بووكدا زۆر ڕێگریمان لێدەكەن و هەمیشە سزامان دەدەن و ئەو دەزگایە كە لەخزمەتی داگیركەران و خیانەتكاراندایە ناهێڵێت پۆستەكانمان بە ئێوەی خەمخۆزی ئازادی و وڵاتپارێز بگات، بۆیە داواتان لێدەكەین بەشداریمان بكەن و لەڕێگەی پڕۆفایلەكەمانەوە پۆستەكانمان لایك و شەیر و كۆمێنتی بكەن.

بەهیوای لە ساڵی ئەمساڵماندا بە هاوكاری ئێوەی وڵاتپارێز و خەمخۆری ئازادی بتوانین بە گوڕو تینێكی ترەوە بكەوینە خزمەت میدیای كو ردی و لاوازی و كەماسیەكانمان كەم بكەینەوە.

 

سەركەوتن سەركەوتن

دەرچە میدیا

٣ تەموزی ٢٠٢٢

هاوبەشی :