دەستەی بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵەی كەلتوری كورد لە شاری لیدزی بەریتانیا دامەزرا

273
0
هاوبەشی :

ئەمڕۆ، ڕۆژی یەك شەممە، ڕێكەوتی ٢٦ حوزەیرانی ٢٠٢٢ ژمارەیەك ماڵباتی وڵاتپارێز لە شاری لیدز كۆبونەوەیەكیان بەڕێوەبرد بە مەبەستی دامەزراندنی كۆمەڵەیەكی جڤاكی و كەلتوری كوردی لەو شارە.

ئەو ماڵباتە وڵاتپارێزانە لە شاری لیدز داوایان لە كۆمسێۆنی لیدزی كەجەدەكە-باشور كرد كە ڕەوەندی كوردی پێویستی بە كۆمەڵەیەك هەیە بۆ ڕاپەڕاندنی پێویستیەكانی ئەو ماڵباتە كوردانە لە بوارەكانی كەلتوری، كۆمەڵایەتی و ژیانی و چەندین بواری تردا بە تایبەتی كاروباری فەرمی لە دەزگاكانی دەوڵەتدا و كۆمەكردنیان.

كۆمسێۆنی لیدز پاش گفتوگۆیەكی چڕ و پڕ لەگەڵ ئەو ماڵباتانەدا بڕیاریاندا كۆبونەوەیەك بۆ ئەو مەبەستە بەڕێوەبەرێت، ئەمڕۆ ئەو كۆبونەوەیە سەركەوتوانە ئەنجامدرا.

لە كۆبونەوەكەدا دەستەیەكی بەڕێوەبەرایەتی پێكهات بۆ ڕاپەڕاندنی پێویستیەكانی كۆمەڵەیەكی كەلتوری كوردی.

هاوبەشی :