بۆ سڵاو كردن لە ڕۆژی فیداكاری ٢٢ داگیركەر سزادر، ڕێپێوانی دۆسڵدۆڤ بە بەشداری دەیان هەزار كەس بەردەوامە

296
0
هاوبەشی :

ستێرك تیڤی لە هەواڵێكی بە پەلەیدا ڕایگەیاند، گەریلا ئازادەكانی مرۆڤایەتی بۆ سڵاوكردن لە ڕۆژی فیداكاری ٣٠ حوزەیران چەند چالاكیەكی ئەنجامداوە لە هەرێمەكانی پاراستنی میدیا.

لەو زنجیرە چالاكیەدا هەری كەم ٢٢ داگیركەری تورك سزا دراوە.

لە هەمان كاتدا ستێرك تی ڤی ئەوەشی ڕاگەیاند،كە ڕێپێوانی سڵاوكردن لە گەریلا سەربەرزەكانی كوردستان لە شاری دۆسڵدۆڤ بەردەوامە بە بەشداری كردنی دەیان هەزار كوردستانیان و خەمخۆرانی ئازادی

هاوبەشی :