موشەكێك ئاڕاستەی گەڕەكی سمریتی لە شارۆچكەی شێخانی كرا

282
0
هاوبەشی :

درەنگانی ئەم شەو، سێ شەممە، ڕێكەوتی ٢١ حوزەیرانی ٢٠٢٢ موشەكێك  لە گەڕەکی سمریتی، شارۆچکەی شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆك كەوتە خوارەوە، بەپێی هەواڵەكانی ناوچەكە دەڵێن ئەو موشەكە ئاڕاستەی سەربازگەی زیلكانی داگیركەری تورك كراوە لە شارۆچكەی باشیك لە پارێزگای موسڵ.

بەر پرسانی ئیدارەی ناوچەکەش دەڵێن موشەكەكە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە، مووشەكەكەش لە باشووری شارەكەوە ئاراستە كراوە.

هاوبەشی :