هەڕەشەكانی ڕوسیا، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەوروپا و ناتۆ بەهۆكاری هێرشی ئەلەكترۆنی

342
0
هاوبەشی :

ڕووسیا هۆشداری دا لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەوروپا و ناتۆ بەهۆكاری هێرشی ئەلكترۆنی ( سایبەر ) بۆ سەر دامەزراوەكانكی.

ڕووسیا ڕۆژی پێنج شەممە هۆشداری دایە وڵاتانی ڕۆژئاوا کە هێرشی ئەلەكترۆنی كراوەتە سەر دەزگا و دامەزراوە ژێرخانەکانی ئەمەش وادەكات ببێتە هۆكاری ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆی سەربازی، لە هەمان كاتدائەو هەوڵانەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی مۆسکۆ لە فەزای ئەلەكترۆنیدا دراوە، مۆسكۆ ناچارە بەهەمان شێوە ڕووبەڕووی وڵاتانی هێرشبەر ببێتەوە

وەزارەتی دەرەوە لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ژێرخانی ژیانی گرنگی ڕوسیا و دامەزراوەکانی دەوڵەت لەژێر هێرشی سایبەردان و خەڵكی ئەمریکا و ئۆکرانیا بە بكەرانی ئەو هێرشانە دەزانێت

ئەمەریکا هێرشی سایبەر بۆ سەر دەزگا هەستیارەکانی ڕووسیا ئاشکرا کرد، بەمەش ناکۆکییەکانی ئەو دوووڵاتە  زیاتر بووە.

هاوبەشی :