بنەماڵەی بارزانی سەرسامن بە كۆشكەكانی سەرۆكایەتی توركیا، دەیانەوێت هاوشێوەكەی لە هەولێر دروست بكەن

384
0
هاوبەشی :

دوای ئەوەی بنەماڵەی بارزان سەرسام بوون بە كۆشكەكانی سەرۆکایەتی تورکیا ، پەیوەندیان بە کۆمپانیای ئیرمان ئیلیکاکەوە کرد بۆ دروستکردنی کۆشکێکی هاوشێوەی سەرۆکایەتی لە هەولێر

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی 12ی ئازار گەیشتە تورکیا، دوابەدوای ئەو مەسرور بارزانیش سەرۆک وەزیرانی حكومەتی هەرێم لە ڕۆژی ١٩ نیسان گەیشتە توركیا،هەریەكەیان چاویان كەوت بە ڕەجەبی تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆمار و كۆبوەوەیان لەگەڵی ئەنجامدا.

پاش ئەم سەردانانەی بنەماڵەی بارزانی بۆ توركیا گەیشتونەتە ئەو بڕوایەی كە كۆشكێكی هاوشێوەی كۆشكی سەركایەتی توركیا لە هەولێر دروست بكەن.

بە وتەی تۆیگون ئاتیلای لە ئۆدا تی ڤی، بنەماڵەی بارزانی کە زۆر سەرسام بوون بە كۆشكەكانی سەرۆکایەتی كە لە لایەن كۆمپانیای هۆڵدینگ رۆنسانەوە دروست كراوە ، بۆ ئەو مەبەستە پەیوەندیان كردوە بەخاوەنی كۆمپانیاكەوە بە ناوی ئێرمان ئیلیکاک.

بەپێی هەمان سەرچاوەی هەواڵ دوو بارزانیەكە، زۆر سەرسام بوون بە  دیزاینی تەلارسازیی ئەو كۆمپانیایە، دەیانەوێت لەگەڵ شەفیک بیرکیی تەلارسازیی دیزاینی كۆشكەكان گفتوگۆ بكەن بۆ دروست كردنی تەلاری سەرۆكایەتی لە هەولێر.

ئەگەر بنەماڵەی بارزانی و کۆمپانیای ڕێنێسانس دوای دانوستانە سەرەتاییەکان بگەنە ڕێککەوتن، لە ڕۆژانی داهاتوودا کۆشکی سەرۆکایەتی لە هەولێر لەلایەن کۆمپانیای ناوبراوەوە ئەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

تەلارساز شفیک بیرکیی ووتی هێشتا هیچ ڕێککەوتنێکی فەرمی پێكنەهاتوە، بەڵام لە ڕۆژانی داهاتوودا ئەم بابەتە ڕوون دەکرێتەوە

بیرکییە، یەکێکە لەو 8 تەلارسازە گرنگانەی كە بەشدارە لە فراوانبوونی دیزنی لاند لە پاریس، هەروەها پرۆژەی مزگەوتی تەقسیمی لە ئیستەنبووڵ لەگەڵ دکتۆر تەلارساز سەلیم دالمان واژۆ کردوە. 

هەندێ لە کارەکانی تری شەفیک بیرکیا دروست كردنی  هۆتێلێکی سەرسوڕهێنەری گەورەیە بۆ شازادە راینەری مۆناکۆ و هۆتێلی کلاسیس لە ئەستەمبوڵ.

هاوبەشی :