بۆ هەڵوەشاندنەوەی پارتی دەسەڵاتداری هەرێمی كوردستان، داوایەكی یاسایی تۆماركرا

341
0
هاوبەشی :

دوای ئەوەی حكومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دادگای فیدراڵی ڕەتکردەوە، داوایەكی یاسایی تۆمار كرا بۆ هەڵوەشاندنەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان دەسەڵاتدار لە هەرێمی کوردستان.

لەم بارەیەوە پارێزەران داوایەكی یاساییان بەرز كردەوە لە بەغدا، لە داواكەیاندا داوای هەڵوەشاندنەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن، ئاشكرای دەكەن ئەو پارتە دەسەڵاتی خۆی سەپاندوە بەسەر حکومەتی هەرێمدا، داوا یاساییەكەی پارێزەران  پارتی بە یاخی بوو لە دژی دەستوور دادەنێن.

لەلایەکی ترەوە لەڕاگەیەنراوێکدا هەرێمی کوردستان بڕیاری دادگای فیدراڵی ڕەتکردەوە دەربارەی هەڵوەشاندنەوەی یاسای نەوت و گازی هەرێم و لە هەمان كاتدا ڕازی نین بەرهەمە نەوتی و گازیەكان ڕادەستی  بەغداد بكەن.

لە پەرلەمانی عێراق جموجۆڵێكی بەهێز دەبینرێت لە دژی بڕیاری دادگای هەرێمی کوردستان،  ئەو بڕیارەیان بە یاخی بوون دژی دەستوری عێراقی دایە قەڵەم و بەڵێنیان دا كە ڕێوشوێنی توند بگرنەبەر دژ بە هەرێم.

هاوبەشی :