ئایندەی بوون بە ئەندامی سوید لە ناتۆدا لە دەست “ژنێکی کورد” دایە

334
0
هاوبەشی :

دەوڵەتی سوید لەبەردەم دووڕیانێكدایە ئەویش هەڵوەشاندنەوە یاخود مانەوەی دەوڵەتی سوید ئەمەش لە دەستی پەڕڵەمانتارێكی ئەو وڵاتەیە كە كوردە و ناوی ئامینە كاكە باوەیە.

 ئامینە کاکە باوە، پەرلەمانتاری سوید كە بە ڕەگەز كوردە، دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی سویدی خستۆتە بەردەم دوو ئەگەر، ئەویش پابەندبوونە بە پێوەر و یاسا و ڕێساكانی  دەوڵەتداریی و ڕێزگرتن لە نرخ و بەهاكانی مافی مرۆڤایەتی و مافی كورد، یان ئەگەری هەڵوەشانەوە.
ئامینە کاکە باوە، لەسەر ئەگەری ملکەچ بونی حکومەتی سوید بۆ خواستەكانی ئەردۆگانی دیكتاتۆر، لە پێناو بون بە ئەندام لە ناتۆدا، هاتە دەنگ و هەڕەشەی لێسەندنەوەی متمانەی کرد لە وەزیری داد، ئەوەش واتە دەستلەکارکێشانەوەی سەرەک وەزیران و هەڵوەشانەوەی تەواوی حکومەتی سوید.
بەهۆكاری هەڕەشەی ئەوپەڕڵەمانتارە سویدیە بە ڕەگەز كوردە لە ئێستادا پڕۆژەی بوون بە ئەندامی ناتۆی دەوڵەتی سوید لە دووڕیانێكدایە، ئەویش لەدەستی بەڕێز ئامینە كاكە باوەدایە.

ڤیدێۆی داواكاریەكانی ئامینە كاكە باوە

هاوبەشی :