بنەماڵەی بارزانی بەڵێنی سنورداركردنی زیاتری پارت و لایەنە سیاسیەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بە ئێران دەدات

326
0
هاوبەشی :

دەگوترێت، چەند هەفتە دوای هێرشە مووشەکییەکەی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆسەر هەولێر، کاربەدەستانی پەدەکە و بنەماڵەی بارزانی خۆیان گەیاندووەتە ئێران، بۆ ئەوەی دڵی ڕژیمی مەلاکانیش هاوشێوەی ڕژیمی تورکیا لە خۆیان خۆش بکەن.

هەندێ سەرچاوەی میدیایی باشووری کوردستان باس لەوە دەکەن کە شەخسی مەسعوود بارزانی بە نهێنی سەردانی تارانی کردووە. هەندێ سەرچاوەی دیکەش دەڵێن شاندێک بە سەرۆکایەتیی “ڕێبەر ئەحمەد بارزانی”، وەزیری ناوخۆی حکوومەتەکەی مەسروور بارزانی سەردانەکەی ئەنجام داوە.

ماڵپەڕی بوارنیوز ئاشکرای کردووە کە سەردانی شاندەکەی پەدەکە بۆ تاران لە ڕۆژانی ڕابردوودا و دوور لە چاوی کامێراکان بووە.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، شاندەکە بەڵێنی بە تاران داوە پەدەکە بە تەواوی کار بۆ ئەوە بکات جموجۆڵی هێزە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەتایبەت لە ناوچە سنوورییەکان، کۆنترۆڵ بکات.

مژارێکی دیکەی گفتوگۆی شاندەکەی پەدەکە لەگەڵ کاربەدەستانی ئێرانی، پرسە ناوخۆییەکانی عێراق و هەروەها بابەتی نەوت و گازی هەرێم بووە.

دادگایی فیدڕاڵیی عێراق ماوەیەک لەمەوبەر ڕایگەیاندبوو کە هەناردەکردنی نەوت و گاز بەشێوە سەربەخۆ و لەلایەن هەولێرەوە دژی بنەماکانی دەستووری ئەو وڵاتەیە. پەدەکە پێیوایە کە بە ئیمتیازدان بە ئێران دەتوانێت ئەو بڕیارە ئاستەنگ بکات یان هەڵیبوەشێنێتەوە.

سەردانی ئەو شاندەی پەدەکە چەند هەفتە دوای ئەوە دێت کە ماڵی بەڕێوبەری کۆمپانیای کارگرووپ، کۆمپانیا نەفتییە زەبەلاحەکەی بنەماڵەی بارزانی، لە هەولێر، لەلایەن ڕژیمی ئێرانەوە مووشەکباران کرا.

  1. ☑️ @emrali_press🕊
هاوبەشی :