بەریتانیا ڕایگەیاند لە ١٤ ئەم مانگەدا گروپێكی ٥٠ كەسی پەنابەران ڕەوانەی ڕواندا دەكرێن

337
0
هاوبەشی :

بەپێی هەواڵێكی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا،  ئەو وڵاتە بڕیاری داوە كە لە ڕۆژی ١٤ حوزەیرانی ٢٠٢٢ دا، كۆمەڵێك لە پەنابەرانی كورد و ئەفغانی سوری وەك كاروانی یەكەم بنێرێت بۆ وڵاتی ڕواندا،

ئەم هەواڵە، ڕۆژی چوارشەممە پریتی پاتێل، وەزیری نێوخۆی بەریتانیا لە لێدوانێكیدا ئەوەی ئاشكرا كردوە، لە هەمان كاتدا ئەوەشی ڕاگەیاندوە كە بڕیارەكەیان دوا ناخەن و لە كاتی دیاریكراودا جێبەجێ دەكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ حكومەتی ڕواندا رێککەوتنیان ئەنجامداوە  ئەمەش بۆ رێکخستنەوەی سیستمی پەنابەری و رێگریکردنە لەوانەی بازرگانیی و کاری قاچا‌غچیەتی بە مرۆڤەوە دەکەن. خەڵکی.

هەر ئەو وەزیرە ڕایگەیاندوە ئەو بڕیارە دواناخرێت و ئەمەش لەسەر خواستی خەلكی بەڕیتانیا دەچێت بەڕێوە و لە هەمان كاتدا ئەو پەنابەرانەی دەگوازرێنەوە ئاگادار كراونەتەوە کە لە دوو هەفتەی داهاتودا لە بەریتانیا دوردەخرێنەوە.

بەریتانیا بڕی ١٥٠ ملیۆن دۆلار دەدات بە ڕواندا تاوەکو ئەو پەنابەرانە بگرێتە خۆی، وەساڵانە ٣٠٠ پەنابەر دەنێرێت بۆ ئەو وڵات، یەكەم گروپ ٥٠ پەنابەر دەنێرێت.

هاوبەشی :