فەرەنسا و توركیا كێشەكانیان سەرهەڵدەداتەوە لە سەر ێۆنان، فەڕەنسا هەڕەشە دەكات

315
0
هاوبەشی :

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا جەختی كردەوە، هەموو وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لەسەرو هەموویانەوە وڵاتەکەی پشتگیری لە یۆنان و سەروەرییەکەی دەكەن لەسەر دوورگەکانی ئیجە، ئەمەش دوای ئەوە دێت كە ئەنقەرە  پرسی ئەو دورگانەی ورژاندوە و داوای دەكات، بەمەش كێشەی نێوان توركیا و فەڕەنسا دەستپێدەكاتەوە كە بۆ ماوەیەك ئەو كرژیانە نێوانیان خاو بووەوەوە و پەیوەندیەكانیان بەرەو باشی چوو بوو.

ماکرۆن لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕۆژی سێشەممە وتی: فەڕەنسا شانبەشانی یۆنان دەوەستێت و سەركۆنەی دەستبەسەرا گرتنی خاكی یۆنان و هەر هەڕەشەیەك كەسەروەری ئەو وڵاتە بخاتە مەترسیەوە.

دوای کۆبوونەوەی لوتكەی وڵاتانی ئەوروپا لە برۆکسل، سەرۆک وەزیرانی یۆنان ڕایگەیاند: ێۆنان زۆر نیگەرانە و   ترسی وڵاتەكەی خستەڕوو لەبابەت هەندێ لێدوانی بەرپرسانی تورك لەسەر داواكردنی دورگەكانی ئیجە كە سەر بە ێۆنان و بە هەڕەشەی زانی لەسە سەروەری یۆنان، ئەو سەرۆك وەزیرانە درێژەی بە ووتەكانی خۆی داو بە ڕاگەیاندنكارانی ڕاگەیاند:  هەموو وڵاتانی ئەوروپا و بەتایبەتی فەرەنسا پشتگیریمان دەكەن.

سەرۆکی فەرەنسا جەختی لەوە کردەوە کە “لە ئەمڕۆدا هیچ دەوڵەتێك ناتوانێت  سەروەری دەوڵەتێکی ئەندام لە یەكێتی ئەوروپا بخاتە مەترسییەوە و من بڕوام وایە پێویستە بە زووترین کات ئەو لێدوانانە سەركۆنە بکرێن”

تورکیا ئەو پرسەی بە بنەما گرت کە یۆنان هەستاوە بە دانانی هێزی سەربازی لەو دورگانەی كە دەبێت دامڵراو بێت لە چەك بەپێی پەیماننامەی لۆزان و پاریسی ساڵی 1947، لەبەرئەوە پێویستە باسكردنی سەروەری ئەو دورگانە دووبارە چاوی پێدا بخشێنرێتەوە و لە ێۆنان بسەنرێتەوە.

هاوبەشی :