شۆفێرانی تاكسی لە پارێزگای سلێمانی بە هۆكاری گران بوونی بەنزین شەقامی سەركی سلێمانی – كەركوكیان داخست

305
0
هاوبەشی :

ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێكەوتی ٣٠ ئایار ٢٠٢٢ لە شاری سلێمانی گردبوونەوەیەكی ناڕەزایەتی لە لایەن شۆفێرانی ئەو شارە وە بە هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین بەڕێوەچوو.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ  شۆفێرانى تاکسى لە بەردەم بیناى پارێزگاى سلێمانى لە دژى گرانبوونى نرخى بەنزین گردبونەوە و تێیدا ڕێگاى سەرەکى سلێمانى – کەرکوکیان بەڕووى هاتوچۆکەراندا داخست، ئەوە دوو ڕۆژە لەسەر یەك ئەم ناڕەزایەتیە لە لایە شۆفێرانی تاكسی بەردەوامە.

داواكاری بەشداربوانى خۆپیشاندانەکە لە حکومەتى هەرێمى کوردستان و لایەن پەیوەندیدارەکان هەرزان كردنی نرخى بەنزین دەستبەجێ.

ئەوەی جێگەى ئاماژەیە، لە پارێزگای سلێمانى ماوەى چەند ڕۆژێكە نرخى هەموو جۆرەكانی بەنزین بەبڕى ٥٠ دینار بەرزبووەتەوە و بەجۆرێك لە ئێستادا لیترێك بە نزینى نۆرماڵ بە ١٠٠٠ دینار، نرخى لیترێك بەنزینى موحەسەن بە ١٠٧٥ دینارە و لیترێك بەنزینى سسوپەر بە ١٢٠٠ دینارە.

هاوبەشی :